به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره وته‌بێژی فه‌رمیی یه‌كێتی بۆ ده‌نگی ئه‌مریكا له‌باره‌ی ئه‌و پۆسته وه‌زارییه‌ی كه له كابینه ته‌واونه‌كراوه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی ماوه وا بڕیاره بدرێته كورد، وتی: "نه‌مزانیوه پارتی پۆسته وه‌زاره‌ته‌كانی ماوه له كابینه ته‌واونه‌كراوه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی به پشكی خۆی بزانێت به‌ڵام پارتی "موخالیفه" هیچ وه‌زاره‌تێک بدرێته یه‌كێتی له كابینه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، پارتی "ناحه‌قه" چوونكه وای بۆ ده‌چم كه یه‌كێتی به 21 په‌رله‌مانتاره‌وه مافی وه‌رگرتنی پۆستێكی وه‌زاری هه‌یه."
ناوبراو وتیشی: "پارتی بۆی گرنگ نییه ئه‌و وه‌زاره‌ته بدرێته گۆڕان، یه‌كگرتوو، كۆمه‌ڵ یا هه‌ر لایه‌نێكی‌تر به‌س یه‌كێتی نه‌بێت، خۆمان به‌گشتی ئه‌و قسه‌یه‌مان له به‌غداد بیست كه پارتی ناڕازییه له‌سه‌ر پێدانی پۆستی وه‌زاری به یه‌كێتی به‌ڵام ناوی شه‌خس نه‌هات كێ له پارتی پێی وتوون."
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره ڕای‌گه‌یاندوووه که ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی پارتی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه ئێمه نه‌مانتوانی له‌سه‌ر یه‌ک كاندیدی هاوبه‌ش بۆ پۆستی سه‌رۆک كۆماری عێراق بگه‌ینه ڕێكکه‌وتن و تۆڵه‌ی ئه‌و بابه‌ته ده‌کاته‌وه. كاندیده‌كه‌ی ئێمه ده‌نگی هێنا به‌ڵام یه‌كێتی سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له كابینه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدیدا وه‌زاره‌تێكی هه‌بێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment