به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، تورکیا هه‌ڕه‌شه‌ی کردوووه که هێرش ده‌کاته سه‌ر ناوچه‌ی باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا و ده‌رکردنی هێزه کوردییه‌کان له‌و ناوچه‌یه هاوشێوه‌ی هێرش‌کردنه سه‌ر ناوچه‌ی کوردنشینی عه‌فرین له باکووری ڕۆژئاوای سووریا.
ڤیلادیمیر وان ویلگنبرگ هه‌واڵنێر و شرۆڤه‌کاری بابه‌تی کوردییه‌کان که له کۆنفڕانسی نێوده‌وڵه‌تیی عه‌فریندا به‌شداری کردوووه ئاماژه به‌وه ده‌کات که دوو به‌رپرسی کوردی سووریا داوای ڕاگه‌یاندنی ناوچه‌ی دژه‌فڕین له باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریایان کردوووه بۆ ڕێگری له هێرشی ئاسمانیی تورکیا بۆ سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه که له‌ژێر کۆنتڕۆڵ کوردی سووریادایه.
جیهان شێخ ئه‌حمه‌د ئاماژه‌ی به‌وه کرد که داوا له ئه‌مریکا ده‌که‌ن له دژی فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی تورکیا ناوچه‌ی دژه‌فڕین ڕابگه‌یێندرێت و ئه‌و وتانه‌ی فه‌رمانده سه‌ربازییه کورده‌که‌ی سووریا دوای ئه‌وه هات که ڕۆژی چوارشه‌ممه 5ی کانوونی یه‌که‌می 2018 حکوومه‌تی ئه‌مه‌ریکا نیازی خۆی پیشان دا له هێشتنه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازییه‌کانی له باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا.
له میانی کۆربه‌ندێکدا که ڕۆژی یه‌کشه‌ممه له ژێر ناونیشانی" پاکتاویی نه‌ژادی و گۆڕانکاری دیمۆگرافی عه‌فرین" له پارێزگای حه‌سه‌که به‌ڕێوه چوو، تیایدا هاوشانی ساڵح موسلیم 60 دیپلۆماتکار و ڕاوێژکاری سه‌ربازی و سیاسی له وڵاتانی ئه‌مه‌ریکا، فه‌ڕه‌نسا، سویسرا، ئوسترالیا و ئه‌ڵمانیا به‌شداری پانێڵه‌که بوون و سێ ڕۆژی خایاند و جیهان شێخ ئه‌حمه‌د وتی: "تورکیا هیچ پاساوێکی یاسایی نییه بۆ هێرش کردنه سه‌ر عه‌فرین".
نه‌سرین عه‌بدوڵڵا فه‌رمانده‌ی یه‌کینه‌کانی پاراستنی ژنان له کۆربه‌نده‌که‌دا ئاماده بوو و وتی: "ئه‌گه‌ر ناوچه‌ی دژه‌فڕینیش دروست نه‌کرێت، له تواناماندا هه‌یه 60 رۆژ به‌رخۆدان بکه‌ین".
بێرنارد کوچنه‌ر، وه‌زیری پێشووتری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا و به‌رگریکارێکی چالاکی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییی کوردستان، که یه‌کێک بوو له به‌شداربوووانی کۆڕبه‌نده‌که داوای له وڵاتانی جیهان به گشتی و ئه‌ورووپا به‌تایبه‌ت کرد دژی داگیرکاریی تورکیا بوه‌ستنه‌وه.
کوچنه‌ر له وته‌کانیدا جه‌ختی له‌وه کرده‌وه چالاکی و هه‌ژموونی تورکیا له ناو خاکی سووریا و له خاڵه سنوورییه‌کاندا "نایاسایییه".
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment