به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی چوارشه‌ممه (5-12-2018) له ڕێوڕه‌سمێكدا له باره‌گای لقی ڕێكخستنه‌كانی هه‌ده‌په که له مێردین‌ی تورکیا به‌ڕێوه چوو، ئه‌حمه‌د تورک به به‌ربژێری گه‌وره‌شاره‌وانیی مێردین ده‌ستنیشان كرا.
ئه‌حمه‌د تورک خۆشحاڵیی خۆی ڕاگه‌یاند به دووباره پێدانه‌وه‌ی متمانه پێی و گوتیشی: "به زۆره‌ملێ قه‌یوومیان به سه‌ر گه‌وره‌شاره‌وانیی مێردین ڕاگه‌یاند و كه‌سێكی قه‌یوومیان له‌لایه‌ن ئاكپارتییه‌وه دامه‌زراند، ئێستا كاتی هاتوووه به ده‌نگ و ئیراده‌ی خه‌ڵک دووباره ئه‌ركه‌كانمان وه‌ربگرینه‌وه و بچینه خزمه‌تی گه‌ل و جوانترین نموونه پیشانی خه‌ڵک بده‌ین."
له هه‌ڵبژاردنه خۆجێیییهكانی ساڵی 2014 ئه‌حمه‌د تورک به سه‌رۆكی گه‌وره‌شاره‌وانیی مێردین هه‌ڵبژێردرا به‌ڵام له ڕۆژی 16-11-2016 به فه‌رمانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ له‌كار لادرا و كه‌سێكی قه‌یوومیان له شوێنی ئه‌حمه‌د تورک دامه‌زراند.
سه‌رچاوه: ڕووداو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment