ئه‌حمه‌د تورک بوویه‌ به‌ربژێری هه‌ده‌په‌ بۆ سه‌رۆکایه‌تیی شاره‌وانیی مێردین

به‌شی تورکیا- پارتی دیموكراتی گه‌لان "هه‌ده‌په‌" ئه‌حمه‌د تورک سیاسه‌تڤان و كه‌سایه‌تیی كوردی به‌ به‌ربژێری پارته‌كه‌ی بۆ سه‌رۆكایه‌تیی گه‌وره‌شاره‌وانیی مێردین ده‌ستنیشان كرد.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ (5-12-2018) له‌ ڕێوڕه‌سمێكدا له‌ باره‌گای لقی ڕێكخستنه‌كانی هه‌ده‌په‌ که‌ له‌ مێردینی تورکیا به‌ڕێوه‌ چوو، ئه‌حمه‌د تورک به‌ به‌ربژێری گه‌وره‌شاره‌وانیی مێردین ده‌ستنیشان كرا.

ئه‌حمه‌د تورک خۆشحاڵیی خۆی ڕاگه‌یاند به ‌دووباره‌ پێدانه‌وه‌ی متمانه‌ پێی و گوتیشی: "به‌ زۆره‌ملێ قه‌یوومیان به‌ سه‌ر گه‌وره‌شاره‌وانیی مێردین ڕاگه‌یاند و كه‌سێكی قه‌یوومیان له‌لایه‌ن ئاكپارتییه‌وه‌ دامه‌زراند، ئێستا كاتی هاتوووه‌ به ‌ده‌نگ و ئیراده‌ی خه‌ڵک دووباره‌ ئه‌ركه‌كانمان وه‌ربگرینه‌وه‌ و بچینه‌ خزمه‌تی گه‌ل و جوانترین نموونه‌ پیشانی خه‌ڵک بده‌ین."

له‌ هه‌ڵبژاردنه‌ خۆجێیییه‌كانی ساڵی 2014 ئه‌حمه‌د تورک به ‌سه‌رۆكی گه‌وره‌شاره‌وانیی مێردین هه‌ڵبژێردرا به‌ڵام له‌ ڕۆژی 16-11-2016 به ‌فه‌رمانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ له‌كار لادرا و كه‌سێكی قه‌یوومیان له‌ شوێنی ئه‌حمه‌د تورک دامه‌زراند.

سه‌رچاوه‌: ڕووداو

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50049

Your Comment

You are replying to: .
captcha