به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی چوارشه‌ممه 5ی کانوونی یه‌که‌می 2018 ئاژانسی سپۆتنیكی ڕووسی له‌سه‌ر زاری ماریا زاخارۆفا وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ڕایگهیاندوووه: "جموجۆڵه گوماناوییه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی به سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مریكا له سووریا جێی نیگه‌رانیی زیاترن.
ماریا زاخارۆفا ئاماژه‌ی به‌وه داوه: "داگیركاریی ئه‌مریكا به پانتاییی 55 كیلۆمه‌تر له چوار ده‌وری بنكه‌ی سه‌ربازیی ته‌نه‌ف به‌رده‌وام و ئه‌مریكییه‌كان وا هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن كه خاوه‌نی ئه‌و شوێنه بن".
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ئه‌وه‌شی وتوووه: "له ڕوانگه‌یێكی فراوانتره‌وه ئێمه پێمانوایه ئامانج له بوونی ناشه‌رعی ئه‌مریكا له سووریا هه‌وڵێكه بۆ یاری كردن به كارتی كورد و هه‌وڵدان بۆ دابه‌ش كردنی سووریا، به چاوپۆشین له‌وه‌ی ئه‌مریكییه‌كان له لێدوانه ڕهسمییهكانیاندا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن پابه‌ند ده‌بن به یه‌كپارچه‌ییی خاكی سووریاوه".
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment