به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی چوارشه‌ممه 5ی کانوونی یه‌که‌می 2018 گۆشه‌ی ئابووری ژووری توێژینه‌وه‌ی سیاسیی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له ڕاگه‌یێندراوێكدا كۆی داهات و هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانی له ڕێگه‌ی بۆرییه‌وه بۆ مانگی تشرینی دووه‌می ئه‌مساڵی ئاشكرا كردوووه و رایگه‌یاندوووه "به‌رهه‌می نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له زیادبووندایه".
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئاماژه‌ی به‌وه داوه: "هه‌رێمی كوردستان له مانگی ڕابردوودا 13 ملیۆن و 110 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی له ڕێگه‌ی بۆرییه‌وه هه‌نارده‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركی كردوووه".
ئه‌و ژووره‌ی توێژینه‌وه‌ی سیاسیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌وه‌شی وتوووه: "به‌و پێیه تێكڕای بڕی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم له ڕێگه‌ی بۆرییه‌وه له ڕۆژێكدا 437 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت بوووه".
گۆشه‌ی ئابووری ژووری توێژینه‌وه‌ی سیاسیی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وتووشیه‌تی: "تێكڕای نرخی یه‌ک به‌رمیل نه‌وتی برێنت له مانگی ڕابردوودا 68 دۆلار بوووه به‌ڵام هه‌رێمی كوردستان نه‌وته‌كه‌ی به 10 دۆلار كه‌متر له نرخی نه‌وتی برێنت ده‌فرۆشێت و به‌و پێیه‌ش تێكڕای نرخی یه‌ک به‌رمیل نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان 58 دۆلار بوووه".
له کۆتاییدا ئه‌و گۆشه ئابوورییه‌ی گۆڕان باسی له‌وه‌ش کردبوو "كه‌واته داهاتی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له مانگی ڕابردوودا 760 ملیۆن و 380 هه‌زار دۆلار بوووه".
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment