نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوووه‌كان: داعش 7 هه‌زار كه‌سی له‌ دێره‌زوور به‌ بارمته‌ گرتوووه‌

به‌شی جیهان- كۆمیسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوووه‌كان نیگه‌رانیی خۆی ده‌رده‌بڕێت له‌ چاره‌نووسی 7 هه‌زار مه‌ده‌نی كه‌ له‌لایه‌ن چه‌كدارانی ڕێكخراوی داعشه‌وه‌ له‌ پارێزگای دێره‌زور ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، میشێل باشیلێ‌ كۆمیسیاری لیژنه‌ی مافه‌كانی مرۆڤی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوووه‌كان له‌ جنێڤ به‌ ڕۆژنامه‌وانانی ڕاگه‌یاندوووه‌: "ئێمه‌ نیگه‌رانیین به‌رانبه‌ر به‌ ڕه‌وشی پارێزگای دێره‌زور كه‌ تێیدا مه‌ده‌نییه‌كان وه‌ک بارمته‌ به‌كار ده‌هێنن و ده‌كرێنه‌ قوربانیی ململانێكان و له ‌ئێستاشدا له‌و ناوچه‌یه‌ نزیكه‌ی 7 هه‌زار كه‌س دیلی ژێر ده‌ستی داعشن."

ئه‌و به‌رپرسه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوووه‌كان ده‌شڵێت: "زانیاریی ئه‌وه‌مان به ‌ده‌ست گه‌یشتوووه‌ كه‌ چه‌كدارانی ڕێكخراوی داعش ئه‌و كه‌سانه‌ گوللـه‌باران ده‌كه‌ن كه‌ گومانیان لێیان هه‌یه‌ و په‌یوه‌ندییان به‌ هێزه‌كانی سووریای دیموكرات یان لایه‌نه‌كانی‌تره‌وه‌ هه‌بێت."

باشیلێ‌ گوتیشی: "ده‌مانه‌وێت داوا له‌ گرووپه‌ چه‌كداره‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا بكه‌ین ڕێوشوێنی پێویست هه‌ڵبنێن بۆ پاراستنی مه‌ده‌نییه‌كان و بردنه‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌موو كه‌ره‌سته‌ سه‌ربازییه‌كان و سه‌ربازه‌كان له‌ ناوچه‌كانی جێنیشته‌جێی هاووڵاتییان و ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن یاسای مرۆییی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌ داوا كراوه‌. به‌كارهێنانی هێزی سه‌ربازیش له‌لایه‌ن یه‌ک لایه‌نه‌وه‌ ناكرێت بكرێته‌ بیانوو بۆ ڕه‌چاو نه‌كردنی یاسای مرۆییی نێوده‌وڵه‌تی له‌لایه‌ن لایه‌نه‌كانی‌تره‌وه‌."

سه‌رچاوه‌: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50038

Your Comment

You are replying to: .
captcha