ئەمریکا فڕۆکەخانەی سەربازیی هەریر گەورەتر دەکاتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەمریکا بۆ بەرز کردنەوەی توانای سەربازیی و بەکارهێنانی بە شێوەیێکی باشتر، فڕۆکەخانەی سەربازیی هەریر فراوان دەکات.

کوردپرێس: فڕۆکەخانەکە ٦٥ کیلۆمەتر لە ناوەندی شاری هەولێرەوە دوورە و پێشتر فڕۆکەکانی هێزەکانی هاوپەیمانان لە هێرشەکانیاندا بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی داعش بەکاریان هێنابوو.

بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی ئەنادۆڵی تورکیی، لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە کار بۆ نۆژەن کردنەوە و گەشەپێدانی دەکرێت، تاکوو توانا سەربازییەکانی فڕۆکەخانەکە بەرز بکرێتەوە.

لە دوای هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی داعش، ڕووبەرێکی زۆری نزیک فڕۆکەخانەکە تەلبەند کراوە وەک بەشێک لە کارەکانی فراوان کردنی فڕۆکەخانەکە.

فڕۆکەخانەی سەربازیی هەریر کە نزیکترین بنکەی سەربازیی بەکارهێنراوی ئەمریکایە لە ئێرانەوە بە ١١٥ کیلۆمەتر، لە سەردەمی شەڕی ئێران عێراقدا و لەلایەن حکوومەتی عێراقەوە دروست کراوە، بنکەکە لەکاتی هێرشی سەر عێراق لە ساڵی ٢٠٠٣ لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە بەکار هێنرابوو.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 50031

Your Comment

You are replying to: .
captcha