پرسی سووریا سه‌رکرده‌ی وڵاتانی ڕووسیا و تورکیا و ئه‌ڵمانیا و فه‌ڕه‌نسا کۆ ده‌کاته‌وه‌

به‌شی جیهان- ڕاوێژکارى سه‌رۆک کۆمارى ڕووسیا ڕایگه‌یاند: هه‌ریه‌که‌ له‌ سه‌رکرده‌کانى ڕووسیا و تورکیا و فه‌ڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیا له‌سه‌ر پرسی سووریا کۆ ده‌بنه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، یوورى ئوشاکۆڤ ڕاوێژکارى کۆشکى کریملین له‌ ڕاگه‌یێندراوێکدا ئاشکرای کردوووه‌ که‌ هه‌ریه‌که‌ له‌ ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆکى تورکیا و ڤلادیمێر پووتین سه‌رۆکى ڕووسیا و ئیمانوێل ماکرۆن سه‌رۆکى فه‌ڕه‌نسا و ئه‌نگێلا مێرکڵ ڕاوێژکارى ئه‌ڵمانیا له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی کۆبوونه‌وه‌یێکى لووتکه‌ییی نوێ له‌سه‌ر پرسی سووریا ڕێککه‌وتوون.

ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌ش کردوووه‌: ڕ‌ه‌نگه‌ سه‌رکرده‌کان کۆبوونه‌وه‌که‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ى ئه‌سته‌نبوڵ بکه‌ن و بۆ ئه‌وه‌ش ئاماده‌کاریی پێشوه‌خته‌ و شوێنى کۆبوونه‌وه‌که‌ له‌کاتێکى دیاریکراودا ئاشکرا ده‌کرێت.

ئه‌وه‌ش له ‌کاتێکدایه‌ هه‌فته‌ى ڕابردوو 11ھه‌مین گه‌ڕی دانووستانه‌کانی ئه‌ستانه‌ له‌ پایته‌ختی کازاخستان له‌باره‌ی دۆخی سووریاوه‌ به‌ڕێوه‌ چوو و وڵاتانی به‌شداریش له‌ کۆبوونه‌وه‌کان بڕیاریان دا له‌سه‌ر کاری ھاوبه‌ش به‌رده‌وام بن به‌ مه‌به‌ستی چاودێری کردنی ئاگربه‌ستی ئیدلب.

سه‌رچاوه‌: ئێن ئاڕتی

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50022

Your Comment

You are replying to: .
captcha