به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فرانک ماكنزی كه له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته كاندید كراوه له میانی دانیشتنێكی تایبه‌ت به گوێگرتنی ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریکا له‌باره‌ی دامه‌زراندنی وه‌ک فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌ییی ناوه‌ندیی ئه‌مه‌ریكا گوتی: "به‌غدادی كه‌سێكه زۆر ده‌ترسێ، ڕای كردوووه بۆ ئه‌وه‌ی ژیانی خۆی ڕزگار بكات، ئه‌و به‌ره‌و بیابانه‌كانی نزیكی ڕووباری فورات له سنووری عێراق و سووریا هه‌ڵاتوووه."
ئه‌و جه‌نه‌راڵه ئه‌مه‌ریكییه هیچ كاتێكی دیاریكراوی بۆ ده‌ستگیركردنی به‌غدادی یان كوشتنی ڕانه‌گه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد: "پێموایه زیانی زۆر گه‌وره به تواناكانی به‌رده‌ستی ڕێبه‌ری داعش گه‌یشتوووه."
هه‌روه‌ها ڕاشی‌گه‌یاند: "هه‌ڵمه‌ته سه‌ربازییه‌كانی هاوپه‌یمانان دژی ئه‌و پێگانه‌ی داعش كه ماون به‌رده‌وامن، له كاتێكیشدا ڕێبه‌ری داعش دوودڵه له‌وه‌ی ده‌ژی یان ده‌مرێ له چه‌ند كاتژمێرێكی دیكه‌دا، زۆر ئه‌سته‌مه بیر له‌وه بكاته‌وه پلان بۆ هێرشكردنه سه‌ر دیترۆیت دابنێ."
ژه‌نه‌راڵ فرانک ماكنزی گوتیشی: ئۆپه‌ڕاسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی هاوپه‌یمانان به‌رده‌وامه له دژی ئه‌و ڕێكخراوه تیرۆریستییه و خه‌لیفه‌كه‌ی له هه‌ر وڵاتێک و ناوچه‌یێک بن.
شایانی باسه؛ له ساڵی 2014وه تا ئێستا چه‌ندین جار هه‌واڵی كوژران و برینداربوونی به‌غدادی بڵاو كرایه‌وه به‌ڵام تا ئێستا هیچ سه‌رچاوه‌یێكی فه‌رمی زانیارییێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی له‌باره‌ی چاره‌نووسی به‌غدادی ئاشكرا نه‌كردوووه.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی عه‌ره‌بیی 21
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment