توركیا په‌رله‌مانتارێكی هه‌ده‌په‌ی به‌ زیاتر له‌ 7 ساڵ زیندان سزا دا

به‌شی تورکیا- دادگای ناوچه‌ییی دیلۆک پاش لێکدانه‌وه‌ی تانه‌ی پارێزه‌رانی ئیدریس بالوکه‌ن به‌ حوکمی دادگه‌ی لقی 7ی باڵای توركیا، به‌ ڕه‌ت‌کردنه‌وه‌ی دوو تۆمه‌ت و په‌سه‌ندکرانی یه‌ک تۆمه‌ت سزای 7 ساڵ و 6 مانگ زیندانی بۆ په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په‌ ده‌ركرد.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌ دوای په‌سه‌ندکرانی حوکمی زیندانی سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش و سری سوره‌یا ئۆنده‌ر له‌لایه‌ن دادگه‌ی باڵای ئه‌سته‌نبۆڵ، کۆبوونه‌وه‌ی دیراسه‌کردنی تانه‌لێدان له‌ حوکمی ئیدریس بالوکه‌ن له‌ دادگه‌ی ناوچه‌ییی دیلۆک ده‌ستی پێکرد و پاش لێکدانه‌وه‌ی تانه‌کان 2 تۆمه‌ت که‌ خرابوویه‌وه‌ پاڵ ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی هه‌ده‌په‌ ڕه‌ت کرایه‌وه‌ و یه‌ک تۆمه‌ت واتا "ئه‌ندامبوون له‌ گرووپه‌ تیرۆریستییه‌کان" په‌سه‌ند کرا هه‌ر بۆیه‌ سزای 7 ساڵ و 6 مانگ زیندانیی بۆ په‌رله‌مانتاری پێشووی هه‌ده‌په‌ و ئه‌ندامی شاندی دانووستانی ئیمراڵی په‌سه‌ند كرد.

ڕۆژی 4ی كانوونی دووه‌می 2017 لقی 7ی دادگای سزا قورسه‌كان له‌ ئامه‌د به‌ تۆمه‌تی (ئه‌ندامبوون له‌ ڕێكخستندا) سزای 7 ساڵ و 6 مانگ زیندان و به‌ تۆمه‌تی (پڕوپاگه‌نده‌ بۆ ڕێكخستن) سزای 4 ساڵ و 7 مانگ زیندان و به‌ تۆمه‌تی (دژایه‌تی كردنی یاسای ڕێپێوان و خۆپیشاندانه‌كان) سزای 4 ساڵ و 7 مانگ زیندانی بۆ ئیدریس بالوكه‌ن په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په‌ی ئامه‌د و ئه‌ندامی شاندی دانوستانی ئیمراڵی ده‌ركردبوو.

هاوكات پارێزه‌رانی بالوكه‌ن تانه‌یان له‌ بڕیاره‌كه‌ی دادگا دا و دواتر لقی 4ی دادگای ناوچه‌ییی دیلۆک له‌ 23ی ئایاری 2018دا هه‌مان بڕیاره‌كانی دادگای ئامه‌دی په‌سه‌ند كردبوو و سه‌رباری هه‌وڵی پارێزه‌ره‌كانی به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان دادگای باڵای توركیا سزای 7 ساڵ و 6 مانگ زیندانیی به ‌سه‌ر بالوكه‌ندا سه‌پاند.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی دیوار

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50016

Your Comment

You are replying to: .
captcha