کوردپرێس:
دەزگای دادی تورکیا بە بێ ئەوەی ئاوڕ لە حوکمەکەی دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا بداتەوە حوکمی زیندانی سەڵاحەدین دەمیرتاشی بۆ ماوەی 56 مانگ پەسەند کرد.
پەسەندکرانی حوکمی زیندانی دەمیرتاش کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە و وەکوو کاردانەوەیێک، نەزمی گوڕ سەرۆکی پێوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتیکی گەلانی تورکیا ئیدانەی حوکمەکەی دادگای تورکیای کردووە و وتوویەتی دەزگای دادی تورکیا لەلایەن دەوڵەتەوە دەستی بەسەردا گیراوە و قۆرخ کراوە.
ناوبراوز یادی کرد: دادگای مافی مرۆڤی ئەرووپا حوکمی ئازادکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاشی دەرکردبوو بەڵام ئەردۆغان پێشتر سەبارەت بەو حوکمە هۆشداری دابوو و هەر بەو پێیەش دەزگای دادی تورکیا حوکمی زیندانی­کردنی دەمیرتاشی پەسەند کرد و بەو پێیەش دەبێت ناوبرو بۆ ماوەی 56 مانگ لە زیندان بمێنێتەوە.
ئەو ئەندامە باڵایەی پارتی دیموکراتیکی گەلان جەختیشی کردەوە کە پێچەوانەی ئەو ئیدعایانەی ئەردۆغان کردوویەتی، دەزگای دادی تورکیا سەربەخۆ نییە و لەلایەن دەوڵەتەوە قۆرخ کراوە.
سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتیکی گەلان مانگی تشرینی دووهەمی 2016 بە تۆمەتی پڕوپاگەندەکردن بۆ پەکەکە لە وتارێکی نەورۆزی 2013 دەستبەسەر کرابوو.
Your Comment