به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌میندارێتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له به‌یاننامه‌یێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كردوووه كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاری داوه ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو 10-12-2018 به فه‌رمی بكاته پشووی فه‌رمی.
ئه‌میندارێتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ڕاشیگهیاندوووه که پشوووهكه به‌هۆی ساڵیادی ڕاگه‌یاندنی سه‌ركه‌وتنه به سه‌ر ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش ئه‌وه‌ش به خوێنی شه‌هیدان و سه‌ركه‌وتنی هێزه سه‌ربه‌رزه‌كان به سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانییه‌وه له‌و جه‌نگه‌دا.
له 10-12-2017دا حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشووی عێراق و سه‌رۆكی ئه‌وكاته‌ی هێزه چه‌كداره‌كان كۆنتڕۆڵ كردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م خاكی عێراقی له ده‌ستی تیرۆرستانی داعش ڕاگه‌یاند و ئه‌و ڕۆژه‌ی به "ڕۆژی سه‌ركه‌وتن" دانا.
ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه تا ئێستا حكوومه‌تی هه‌رێم به فه‌رمی هیچ بڕیارێكی دهرنهكردوووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و پشوووه فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمیش ده‌گرێته‌وه یان نا چوونكه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ڕۆڵی سه‌ره‌كیان هه‌بوو له تێكشكاندنی داعش و له‌و پێناوه‌شدا به هه‌زاران قوربانی داوه و هه‌زاران شه‌هید و برینداری له‌و جه‌نگه هه‌بوووه.
سه‌رچاوه: خه‌ڵک
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment