به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی سێشه‌ممه 4ی کانوونی یه‌که‌می 2018 شورای بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی به سه‌رپه‌رشتیی عیرفان عه‌لی عه‌بدولعه‌زیز ڕابه‌ری بزووتنه‌وه‌که کۆ بوووه‌وه و له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا ئاماژه‌ی به‌وه کرد سستی و لاوازی دانووستان و گفتوگۆی لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌سه‌ر پێكھێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان كاریگه‌ریی ڕاسته‌وخۆ و نه‌رێنی كردوووه‌ته سه‌ر ژیان و گوزه‌رانی ھاووڵاتییان و پێیوایه ھیچ پاساویک نییه بۆ دواكه‌وتنی پێكھێنانی حكوومه‌ت و سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و لایه‌نه براوه‌كان له به‌رده‌م به‌رپرسیارێتییێكی میژووییی گه‌وره‌دان به‌رامبه‌ر ھاووڵاتییان.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا باس له ڕه‌وشی ناوخۆیی بزووتنه‌وه‌که کراوه که پێویسته گۆڕانکاریی ڕیشه‌یی بکرێت و هه‌وڵیش ده‌ده‌ن له ئاینده‌یێکی نزیکدا کۆنفرانس ببه‌ستن و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش لیژنه‌یێکیان پێکهێناوه.
دواى دیاری کردنى کاندیدى سه‌رۆکى هه‌رێم و سه‌رۆکى حکوومه‌ت له‌لایه‌ن پارتییه‌وه، هه‌ریه‌ک له یه‌کێتیى نیشتیمانى و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له ڕێگه‌ى به‌رپرسه‌کانیانه‌وه پێشوازییان له کاندیده‌کانى ئه‌و حزبه کرد به‌ڵام فراکسیۆنى نه‌وه‌ى نوێ له په‌رله‌مانى کوردستان ناڕه‌زاییی خۆى له‌و کاره‌ى پارتى ده‌ربڕى و ڕایگه‌یاند که ناکرێت ئه‌و حیزبه هه‌ر دوو پۆستی سه‌رۆکی هه‌رێم و سه‌رۆکی حکوومه‌تی به‌ده‌سته‌وه بێت.
سه‌رچاوه: ئێن ئاڕتی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment