بڕیاری زیندانی‌کردنی ده‌میرتاش و ئۆنده‌ر په‌سه‌ند كرا

به‌شی تورکیا- دادگای ئه‌سته‌نبۆڵ سزای چوار ساڵ و هه‌شت مانگ زیندانی کردنی بۆ سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش و سێ ساڵ و شه‌ش مانگی بۆ سری سوره‌یا ئۆنده‌ر په‌سه‌ند کرد که‌ پێشتر له‌لایه‌ن دادگایێکی ناوخۆییی شاری ئه‌سته‌نبۆڵه‌وه‌ بڕیاری لێ درابوو.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، 7ی مانگی ئه‌یلوولی ٢٠١٨ دادگای تاوانی قورسی ئه‌سته‌نبۆڵ به‌ تۆمه‌تی (پڕوپاگه‌نده‌کردن بۆ ڕێکخراوی تیرۆریستی) سزای زیندانی کردنی چوار ساڵ و هه‌شت مانگی بۆ سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گه‌لان و سێ ساڵ و شه‌ش مانگیشی بۆ سری سوره‌یا ئۆنده‌ر په‌رله‌مانتاری پێشووی هه‌ده‌په‌ ده‌رکرد و ڕۆژی سێشه‌ممه‌ 4ی کانوونی یه‌که‌می 2018ه‌ش دادگای ئه‌سته‌نبۆڵ بڕیاره‌که‌ی په‌سه‌ند کرد.

به‌پێی بڕیاری فه‌رمانگه‌كه‌، بڕیاری دادگای خۆجێیی بۆ سزادانی ده‌میرتاش و ئۆنده‌ر پێچه‌وانه‌ی یاسا نییه‌ و داواكاریی تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی پارێزه‌ره‌كانیان ڕه‌ت كراوه‌ته‌وه‌.

به‌و پێیه‌ چوار ساڵ و هه‌شت مانگ سزای زیندانی بۆ سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی پێشووی هه‌ده‌په‌ و سزای زیندانیی سێ ساڵ و شه‌ش مانگ بۆ سری سوره‌یا ئۆنده‌ر په‌رله‌مانتاری پێشووی هه‌ده‌په‌ په‌سه‌ند كرا.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50001

Your Comment

You are replying to: .
captcha