به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، 7ی مانگی ئه‌یلوولی ٢٠١٨ دادگای تاوانی قورسی ئه‌سته‌نبۆڵ به تۆمه‌تی (پڕوپاگه‌نده‌کردن بۆ ڕێکخراوی تیرۆریستی) سزای زیندانی کردنی چوار ساڵ و هه‌شت مانگی بۆ سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گه‌لان و سێ ساڵ و شه‌ش مانگیشی بۆ سری سوره‌یا ئۆنده‌ر په‌رله‌مانتاری پێشووی هه‌ده‌په ده‌رکرد و ڕۆژی سێشه‌ممه 4ی کانوونی یه‌که‌می 2018هش دادگای ئه‌سته‌نبۆڵ بڕیاره‌که‌ی په‌سه‌ند کرد.
به‌پێی بڕیاری فه‌رمانگه‌كه، بڕیاری دادگای خۆجێیی بۆ سزادانی ده‌میرتاش و ئۆنده‌ر پێچه‌وانه‌ی یاسا نییه و داواكاریی تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی پارێزه‌ره‌كانیان ڕه‌ت كراوه‌ته‌وه.
به‌و پێیه چوار ساڵ و هه‌شت مانگ سزای زیندانی بۆ سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی پێشووی هه‌ده‌په و سزای زیندانیی سێ ساڵ و شه‌ش مانگ بۆ سری سوره‌یا ئۆنده‌ر په‌رله‌مانتاری پێشووی هه‌ده‌په په‌سه‌ند كرا.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment