داخستنی بارەگاكانی تەڤگەر لەلایەن ئەمریكاوە بەدواداچوونی بۆ دەكرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پەرلەمانتارەكەی تەڤگەری ئازادی لەگەڵ نوێنەرێكی سەفارەتی ئەمریكا لە عێراق كۆبوونەوە و باسیان لە رەوشی مافی مرۆڤ و بڕیاری حكوومەتی هەرێم بۆ داخستنی بارەگاكانی تەڤگەر لە سلێمانی كرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، یسرا رەجەب، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، كە تاكە پەرلەمانتاری تەڤگەری ئازادی كۆمەڵگەی كوردستانە، رایگەیاند: "ئەمڕۆ لەسەر بانگهێشتی سەفارەتی ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە بەغداد چاوم كەوت بە كریستوفەر كوج، سكرتێری سەفیری گشتی ئەمریكا و بەرپرسی كاروباری سیاسی سەفارەتەكە و سەرپەرشتیاری مەلەفی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە گشتی و عێراق بەتایبەت".

پەرلەمانتارەكەی تەڤگەر ئاشكراشی دەكات كە لە دیدارەكەدا باس لە "پێشێلی مافەكانی مرۆڤ لە عێراق و كوردستاندا كرا و باس لە نەبوونی ئازادیی ڕادەربڕین و نەهێشتنی بەشداری كردنی هێزە ئازادی خوازەكان لە پرۆسەی سیاسیدا كرا".

ناوبراو ئاشكراشی دەكات كە باسی ئەو پێشێلكاریی و هێرشانەی لەلایەن حكوومەتی هەرێمی كوردستان كردووە كە بەرامبەر بارەگاكانی تەڤگەر كرا لە هەفتەی رابردوودا لە سنووری سلێمانی ناوبارو ئاشكراشی دەكات لە دیدارەكەدا ئەو رووداوانەی سلێمانی "بە پێشێل كارییێكی گەورە بەناوكرا، لەبەرامبەردا سەرسوڕمانی خۆیان دەربڕی بەوەی كە بنەماكانی فیدراڵی پێشێل دەكرێت و حكوومەتی هەرێم بڕیارەكانی حكوومەتی عێراق جێ بە جێ ناكات و لە كاتێكدا تەڤگەری ئازادی مۆڵەتی فەرمی كاركردنی لە چوارچێوەی حكوومەتی عێراقدا هەیە".

پەرلەمانتارەكەی تەڤگەر رایگەیاندووە كۆج بەلچێنیداوە هەماهەنگی تەواو بكات بۆ چەسپاندنی مافەكانی مرۆڤ لە عێراق و هەرێمی كوردستاندا ، بەدواداچوونی جدی بكەن بۆ داخستنی بارەگاكانی تەڤگەری ئازادی لە هەرێمی كوردستان".

ئەوەش لە کاتێکدایە کە ئەمریکا پەکەکە-ی وەکوو حیزبێکی تیرۆریستی ناساندووە و پاداشتی بۆ دۆزینەوەی سەرکردە باڵاکانی ئەو حیزبە دیاری کردووە.

سەرچاوە: ماڵپەڕی ژیان

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 49993

Your Comment

You are replying to: .
captcha