بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان کۆنگره‌ ده‌به‌ستێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سکرتێرى جڤاتى نیشتیمانیی بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ له‌ ئاینده‌یێکى نزیکدا کۆنفڕانسى نیشتیمانى ده‌به‌ستین.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، جه‌مال حاجى محه‌مه‌د سکرتێرى جڤاتى نیشتیمانیى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌ لێدوانێکى تایبه‌تدا به‌ خه‌ندانى ڕاگه‌یاند: بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌ستى کردوووه‌ به‌ ئاماده‌کارییه‌کانى بۆ به‌ستنى کۆنفڕانسى نیشتیمانى و هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى ڕێکخه‌ر و ئه‌ندامانى خانه‌ى ڕاپه‌ڕاندن و ئۆرگانه‌کانى‌ترى بزووتنه‌وه‌که‌".

سکرتێرى جڤاتى نیشتیمانىی بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌باره‌ى کاتى به‌ستنى کۆنگره‌ى حزبه‌که‌یان وتى: "له‌گه‌ڵ ته‌واوبوونى کاره‌کانى ئه‌و لیژنانه‌ى خانه‌ى ڕاپه‌ڕاندن دروستى کردوون کۆنگره‌ ئه‌نجام ده‌درێت که‌ ڕه‌نگه‌ دوو مانگى پێویست بێت".

خانه‌ى ڕاپه‌راندنى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان بڕیاری دا به‌ پێکهێنانى لیژنه‌یێکى باڵا و نۆ لیژنه‌ى لاوه‌کى بۆ ئاماده‌کاریى به‌ستنى کۆنفڕانسى نیشتیمانی.

دواى دوو مانگ له‌ وه‌فاتى ڕه‌وانشاد نه‌وشیروان مسته‌فا، بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان کۆنفڕانسی نیشتیمانى ئه‌نجام دا و له‌ به‌روارى 25ی 7ی 2017 عومه‌رى سه‌ید عه‌لى وه‌ک ڕێکخه‌رى گشتیى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان هه‌ڵبژێردرا.

له‌ پاش هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانییه‌که‌ى 30 ئه‌یلوولى 2018 و ئه‌و ئه‌نجامانه‌ى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان به‌ده‌ستی هێنا، ژماره‌یێکى زۆر له‌ ئه‌ندامانى بزووتنه‌وه‌که‌ ناڕه‌زایییان له‌ ئاست نزمبوونه‌وه‌ى ده‌نگه‌کانیان ده‌ربڕى و ڕێکخه‌ر و ئه‌ندامانى خانه‌ى ڕاپه‌ڕاندنیان تۆمه‌تبار کرد به‌ هۆکارى که‌مبوونه‌وه‌ى ده‌نگى بزووتنه‌وه‌که‌یان و داوایان کرد به‌ زووترین کات کۆنگره‌ ببه‌سترێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 49985

Your Comment

You are replying to: .
captcha