ئه‌مریکا هیچ به‌رنامه‌یێکی سیاسیی هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ کوردی سووریا نییه‌

به‌شی جیهان- جه‌یمز جفری ده‌ڵێت: ئه‌مریکا هه‌وڵ بۆ پاراستنی یه‌کپارچه‌ییی خاکی سووریا ده‌دات و هیچ به‌رنامه‌یێکی سیاسیی هاوبه‌شی بۆ هاوکاری له‌گه‌ڵ کوردی سووریا نییه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شه‌وی ڕابردوو (3ی کانوونی یه‌که‌می 2018) جه‌یمز جفری نوێنه‌ری دۆناڵد تره‌مپ بۆ کاروباری سووریا له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵنێراندا دوایین گۆڕانکارییه‌کانی سووریای هه‌ڵسه‌نگاند و له‌ وه‌ڵامی لێدوانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا که‌ ڕای‌گه‌یاندبوو ئه‌مریکا یارییێکی مه‌ترسیداری له‌گه‌ڵ کوردی سووریا ده‌ست پێکردوووه‌ گوتی: ئێمه‌ نیین که‌ یارییێکی مه‌ترسیدارمان ده‌ست پێکردوووه‌؛ ئه‌وا ڕووسیایه‌ که‌ به‌ تۆمه‌تبارکردنی ئێمه‌ به‌ یاریی مه‌ترسیدار، یارییێکی مه‌ترسیداری ده‌ست پێکردوووه‌. له‌ ساڵی 2014وه‌ هێزی سووریای دیموکراتیک ‌هاوپه‌یمانی ئه‌مریکا له‌ سووریایه‌ که‌ به‌ هاوکاریی یه‌کتر له‌ ڕووباری فورات له‌گه‌ڵ داعش شه‌ڕ ده‌که‌ین.

نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مریکا بۆ کاروباری سووریا له‌باره‌ی سیاسه‌ته‌کانی ئه‌مریکا له‌ به‌رانبه‌ر کورد گوتیشی: پێش له‌ هه‌موو شتێک سیاسه‌تی ئێمه‌ کارکردن له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعشه‌. ئێمه‌ هاوکاریی مرۆیی و ڕێکخراوه‌ییمان هه‌یه ‌بۆ هه‌بوونی پلاتفۆرمێک له‌پێناو شکستپێهێنانی داعش.

جه‌یمز جفری ڕاشی‌گه‌یاند: "تاكه‌ ئامانجی ئه‌مریكا له‌ سووریا شكستهێنانه‌ به‌ داعش و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانه‌ به‌ ڕێگاچاره‌ی ئاشتییانه‌. له‌ سیاسه‌تی ئێمه‌دا هیچ مژارێک نییه‌ به‌ ناوی كورد و عه‌ره‌ب له‌ سووریا. له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و گرووپانه‌ كار ده‌كه‌ین كه‌ دان به‌ پرۆسه‌ی سیاسیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوووه‌كاندا ده‌نێن. له‌گه‌ڵ ئه‌و گرووپانه‌ كار ده‌كه‌ین له‌ سووریا كه‌ هه‌ڕه‌شه‌ نیین بۆ سه‌ر وڵاتانی دراوسێ و پشتگیری له‌ تیرۆر ناكه‌ن".

ناوبراو جه‌خت له‌سه‌ر ڕێککه‌وتنی هاوبه‌شی ئه‌مریکا و تورکیا له‌سه‌ر مه‌نبه‌ج ده‌کاته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هیچ هێرشێک له‌ ناوچه‌که‌ نه‌کرێته‌ سه‌ر تورکیا.

جه‌یمز جفری سه‌باره‌ت به‌ ئه‌گه‌ری هێرشی تورکیا له‌ باکووری ڕۆژهه‌ڵات بۆ سه‌ر کوردی سووریا ده‌شڵێت: هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌وێن و خودی منیش له‌وێ بوومه‌ و هه‌موو شتێک له‌ژێر چاودێریدایه‌.

سه‌رچاوه‌: ماڵپه‌ڕی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 49974

Your Comment

You are replying to: .
captcha