په‌رله‌مانتارانی کورد هه‌وڵه‌کانیان بۆ به‌دواداچوونی پێشمه‌رگه‌ دیله‌كانی ده‌ست داعش چڕ ده‌که‌نه‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق جه‌ختی کرده‌وه‌ که‌ چ وه‌ک لیژنه‌ی به‌رگری و چ وه‌ک فراكسیۆنی پارتی به‌دواداچوون بۆ چاره‌نووسی پێشمه‌رگه‌ دیله‌كانی ده‌ست تیرۆریستانی داعش ده‌كه‌ن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ناسر هه‌ركی ئه‌ندامی لیژنه‌ی به‌رگری و ئاسایشی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، ده‌ڵێت: "وه‌ک لیژنه‌ی به‌رگری و ئاسایش كارمان له‌سه‌ر چاره‌نووسی پێشمه‌رگه‌ دیله‌کانی ده‌ست داعش كردوووه‌. چ وه‌ک لیژنه‌ و چ وه‌ک فراكسیۆنی پارتی به‌دواداچوون بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ینه‌ ئه‌نجامێكی باش كه‌ له‌ كاتی خۆی ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ براونه‌ته‌ حه‌ویجه‌ و له‌وێیش دیار نییه‌ بۆ كام شوێن گوازراونه‌ته‌وه‌ به‌ڵام ئێمه‌ به‌دواداچوون ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی سۆراغی ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ بزانین و هه‌ر شتێكیش هه‌بوو هه‌موو لایێكی لێ ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه‌."

به‌پێی ئاماره‌کانی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، له‌ شه‌ڕی پێشمه‌رگه‌ و داعش له‌ ماوه‌ی سێ ساڵی شه‌ڕدا هه‌زار و 700 پێشمه‌رگه‌ شه‌هید بوون و نزیكه‌ی 10 هه‌زاری دیكه‌یش بریندار بوون و زیاتر له‌ 50 پێشمه‌رگه‌یش بێسه‌روشوێنن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 49971

Your Comment

You are replying to: .
captcha