وتەبێژی هاوپەیمانان: سه‌ركرده‌یێكی باڵای داعش کوژرا

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان به‌ سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مریكا مۆڵگه‌یێكی چه‌كدارانی داعشیان بۆردومان كرد و به‌و هۆیه‌وه‌ سه‌ركرده‌یێكی ئه‌و چه‌كدارانه‌ كوژرا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شۆن ڕایان وته‌بێژی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژەداعش ڕای‌گه‌یاند: فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان مۆڵگه‌یێكی چه‌كدارانی داعشیان بۆردومان كردوووه‌ كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ سه‌رکرده‌یێکی ئه‌و چه‌كدارانه‌ كوژراوه‌.

شۆن ڕایان راشیگه‌یاند: ئه‌بوو عمرین ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی داعش بوووه‌ كه‌ له ‌ئه‌نجامی بۆردومانه‌كه‌ كوژراوه ‌و یه‌كێكه‌ له‌ سه‌ركرده‌ دیاره‌كانی ئه‌و ڕێكخراوه‌.

وته‌بێژه‌كه‌ی هاوپه‌یمانان ئه‌و ده‌نگۆیانه‌شی ڕه‌ت كردوووه‌ته‌وه‌ كه‌ باسی له‌وه‌ كردوووه‌ فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانیان بۆردومانی پێگه‌كه‌ سه‌ربازییه‌كانی سوپای سووریایان كردوووه‌.

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 49967

Your Comment

You are replying to: .
captcha