عەبدولمەهدی ناوی بەربژێری هەشت وەزارەتەکەی ئاشکرا کرد/ وەزارەتی داد بە کورد دراوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ناوی هەشت بەربژێری دیکەی کابینە وەزارییەکەی رادەستی پەرلەمان کرد و ئەمڕۆ سێشەمە دەنگ لە سەر بەربژێرەکان دەدرێت کە یەکیان بەر کورد کەوتووە.

کوردپرێس:

نووسراوەکەی عادل عەبدولمەهدی ئاراستەی پەرلەمانی عێراق کراوە، کە بڕیارە رۆژی سێشەممە 4ی کانوونی دووهەمی 2018 کۆ ببێتەوە و دەنگ لەسەر ناوی بەربژێرەکان بدات.

بەپێی نووسراوەکەی عادل عەبدولمەهدی لیستی ناوەکان بەم ێشوەیەن:

ناوی بەربژێر و وەزارەتەکان:

حاکم دارا نورەدین: کاندیدی وەزارەتی داد

فالح فەیاز: کاندیدی وەزارەتی ناوخۆ

فيصل الجربا : کاندیدى وەزارەتی بەرگری

عەبدولئەمیر حەمدانی: کاندیدى وەزارەتی ڕۆشنبیری

نوری دلێمی: کاندیدى وەزارەتی پلاندانان

د. صبا تائی: کاندیدى وەزارەتى پەروەردە

قوسەی عەبدولوەهاب : کاندیدى وەزارەتى خوێندنی باڵا

هناء عمانوئيل: وەزارەتى کۆچ و کۆچبەران

پێشتر فراکسیۆنی سائیروونی موقتەدا سەدر دژایەتی خۆی بۆ بەربژێرکردنی فالح فەیاز بۆ وەزیر ی ناوخۆ راگەیاندبوو کە بەربژێری هاوپەیمانی فەتح-ە بەسەرۆکایەتی هادی عامری.

ڕێبوار کەریم ئەندامى پەرلەمانى عێراق لە لێدوانێکدا بە خەندان-ى ڕاگەیاند: "بڕیارە ڕۆژی سێشەمە 4ی کانوونی دووهەمی 2018 کاتژمێر ١٢ پەرلەمانى عێراق کۆ ببێتەوە بۆ دەنگدان لەسەر پڕکردنەوەى ئەو هەشت وەزارەتەى کە لە کابینەکەى هادى عەبدولمەهدى بە بەتاڵى ماونەتەوە".

لەبارەى ئەوەى کورد چەند وەزارەتى تر وەردەگرێت، ئەو ئەندامەى پەرلەمانى عێراق ڕایگەیاند: لیستى ناوەکان گەشتۆتە دەستمان و تەنها وەزارەتى داد بەر کورد دەکەوێت کە کاندیدەکەى حاکم دارا نوورەدین-ە".

سێشەممەى هەفتەى ڕابردوو بەهۆى ناکۆکیى نێوان لایەنە سیاسییەکانى عێراق و نەگەشتنە ڕێککەوتنیان لەسەر یەکلاکردنەوەى پۆستە بەتاڵەکانى حکوومەتەکەى عادل عەبدولمەهدى، سەرۆکایەتیى ئەنجوومەنى نوێنەران بڕیاری دا بە دواخستنى دانیشتنى پەرلەمان بۆ سێشەممەی ئەم حەفتەیە.

News Code 49964

Your Comment

You are replying to: .
captcha