پێوەندییەکانی هەولێر-بەغدا تەوەری گفتوگۆی وەفدی یەکێتی و عەمار حەکیم

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وه‌فدی باڵای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ به‌غدا له‌گه‌ڵ عه‌مار حه‌كیم سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی چاكسازی و بنیادنانه‌وه‌ كۆبووه‌وه‌ و جەختیان لەسەر چارەسەر کردنی کێشەی نێوان هەولێر و بەغدا کردەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ماڵپەڕی فەرمیی یەکێتی ڕایگەیاند: له‌ چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ به‌غدا وه‌فدی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ عه‌مار حه‌كیم سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی چاكسازی و بنیادنانه‌وه‌ كۆ بووه‌وه‌.

له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر بارودۆخی سیاسی ناوچه‌كه ‌و كێشه‌ هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا كراو هه‌ردوولا ته‌ئكیدیان له‌ گرنگیی پشتگیر كردنی حكوومه‌تی نوێی عێراق كرده‌وه‌، بۆ جێبه‌جێ كردنی به‌رنامه‌كانی له‌ پێناو گه‌یاندنی خزمه‌تگوزارییه‌كان به‌هاووڵاتییان و دابین كردنی هه‌لی كارو له‌ ناوبردنی گه‌نده‌ڵی.

هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر زوو چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر كرده‌وه‌، له‌ رێگه‌ی گفتوگۆ و دانووستان و پابه‌ند بوون به‌ ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق، بۆ به‌دی هێنانی ئارامیی سیاسی و ته‌واو كردنی ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی حكوومه‌ت كه‌ ماون.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 49961

Your Comment

You are replying to: .
captcha