ئاواره‌بوونی هاووڵاتییانی مووسڵ ده‌ست پێده‌كاته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی نه‌ینه‌وای یه‌کێتی ڕای‌گه‌یاند: دانیشتوووانی مووسڵ به‌هۆی مه‌ترسیی ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ی داعش و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری دووباره‌ ئاواره‌ ده‌بنه‌وه‌ چوونکه‌ سه‌ره‌ڕای مه‌ترسی بوونی چه‌كدارانی داعش ئیداره‌یێكی خراپ وای كردوووه‌ هاووڵاتییان جارێكی‌تر ماڵ و حاڵیان جێبهێڵن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نه‌سڕوڵڵا سوورچی به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی نه‌ینه‌وای یه‌كێتی به ‌SNNی ڕاگه‌یاند: ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی ئاواره‌بوونی خه‌ڵكی مووسڵ هێنده‌ی په‌یوه‌سته‌ به‌ خراپی ئیداره‌ی شاره‌كه‌وه‌، هێنده‌ په‌یوه‌ست نییه‌ به‌ چه‌كدارانی گرووپی تیرۆریستی داعشه‌وه‌.

ناوبراو وتیشی: له‌ دوای ساڵی 2003ه‌وه‌ گرووپه‌ تیرۆریست و توندڕه‌وه‌كان له ‌مووسڵ كۆ بوونه‌ته‌وه‌ چوونكه‌ 70%ی ئه‌فسه‌ر و پله‌داره‌ سه‌ربازییه‌كانی ڕژێمی به‌عس خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌ بوون، حوكمڕانی شیعه‌یان پێ قبووڵ نه‌كراوه‌ و به‌رده‌وام له ‌هه‌وڵی تێكدانی دۆخه‌كه‌دا بوون.

نه‌سڕوڵڵا سوورچی سه‌باره‌ت به‌ لێدانی زه‌نگی مه‌ترسی و تێكچوونی ئاسایش و ئه‌منیه‌تی شاره‌كه‌ش ده‌ڵێت: "له‌ ئێستادا هیچ ئه‌منییه‌ت و ئاسایشێک له ‌مووسڵدا نییه‌، خه‌ڵک متمانه‌ی به ‌حكوومه‌ت و ئیداره‌ی شاره‌كه‌ نه‌ماوه‌، جگه‌ له‌وه‌ش بوونی تیرۆریستانی داعش له ‌به‌رزایییه‌كانی بادۆش و شه‌رگات و چیای مه‌كحول و چه‌ندین ناوچه‌ی‌تر مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر ژیانی هاووڵاتییانی زیاتر كردوووه‌".

به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی نه‌ینه‌وای یه‌كێتی له‌باره‌ی ‌ئاواره‌بوونی ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ سه‌ر زێدی خۆیان ئاشكراشی كرد: له ‌ئێستادا هاووڵاتییان دوای گه‌ڕانه‌وه‌یان له‌ ئاواره‌یی، دووباره‌ ماڵ و حاڵیان جێده‌هێڵن و ڕوو له‌ ناوچه‌كانی ده‌شتی نه‌ینه‌وا و هه‌ولێر و دهۆک ده‌كه‌نه‌وه ‌و وه‌ک ئاواره‌ نیشته‌جێ ده‌بن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 49934

Your Comment

You are replying to: .
captcha