هەڵاتنی تورکەکان بۆ یۆنان بە هۆی گرژیی ئەردۆغان لەگەڵ کورد و جەماعەتی گولەن

بەشی جیهان- ڕۆژنامەی واڵ ستریت ژۆرناڵ دەڵێت ژمارەیێک زۆر لە تورکەکان پاش سیاسەتی توندی ئەردۆغان هەمبەر کورد و جەماعەتی گولەن، پاش کۆدەتای بێ ئاکام، بەرەو یۆنان هەڵاتوون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حکوومەتی تورکیا پاش کۆدەتای بێ ئاکامی 2016 لەو وڵاتەدا، ژمارەیێک زۆ کورد و کەسانی نزیک لە فەتحوڵڵا گولەن مامۆستای ئایینیی ناڕازی، دەستگیر کردووە.

ڕۆژنامەی واڵ ستریت ژۆرناڵ لە ڕاپۆرتەکەیدا دەنووسێت پاش ستراتێژیی دوژمنانەی ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا و حیزبی دەسەڵاتداری داد و گەشە هەمبەر کورد و جەماعەتی گولەن، ژمارەیێک زۆر لە تورکەکان لەو وڵاتە هەڵاتوون.

ڕۆژنەمەکە لە زاری پۆلیسی یۆنانەوە دەنووسێت لە مانگی کانوونی دووهەمی ساڵی پێشووەوە تا مانگی ئەیلوولی ئەمساڵ نزیک بە 14000 کەس لە هاووڵاتییانی تورکیا بۆ یۆنان هەڵاتوون کە لەبەراورد لەگەڵ ساڵی پێشوو دوو هێندە زیادی کردووە.

بە گوێرەی ئاژانسی سنووری یەکێتیی ئەورووپا، نزیک لە نیمەی ئەو کەسانەی کە بەرەو یۆنان هەڵاتوون لە هاووڵاتییانی تورکیان و زۆرینەیان دادوەر و کارمەندانی سەربازی و بازرگانەکانن کە دەوڵەتی تورکیا گومانی لەسەریان هەیە.

بەپێی ڕاپۆرتەکەی واڵ ستریت ژۆرناڵ لەسەرەتای ئەمساڵەوە نزیک بە 4000 کەس داوای مافی پەنابەرییان لە یۆنان کردووە بەڵام بەنیازن زیاتر لە تورکیا دوور بکەونەوە و بگەنە شوێنەکانی دیکەی ئەورووپا.

ڕۆژنامەکە هەروەها دەڵێت لە ڕۆژێکدا 30 هاووڵاتیی تورکیا دەگەنە یۆنان لە حاڵێکدا کە لە ساڵی 2015دا ئەو ڕێژەیە سیفر بووە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 49929

Your Comment

You are replying to: .
captcha