کوردپرێس:
قاسم سلێمانی دەشتكی پارێزگاری ئیلام لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، بەرنامەیێک هەیە بۆ دروست­كردنی هێڵی ئاسنین لەنێوان شارەكانی عێراق و ئێران.
ئەو پارێزگارە راشیگەیاند، پرۆژەكە پرۆژەیێكی ستراتیژی دەبێت و تەواوی شارەكانی عێراق و ئێران پێكەوە دەبەسرێنەوە، بەتایبەتی بەستنەوەی شاری نەجەف بەشارەكانی ئێرانەوە.
دەروازە سنوورییەکانی پارێزگای ئیلام یەک لە خاڵە بازرگانییە گرینگەکانی ئێرانە و سەعید شەریفی جێگری بازرگانی و کانگا لە پارێزگای ئیلام وتوویەتی لە سەرەتای ساڵی 97ی هەتاوییەوە بڕی 506 ملوێن دۆلار کاڵا لە دەروازەی سنووری مێهرانەوە هەناردە کراوە.
ئەمە لەكاتێكدایە ماوەی رابردوو بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق سەردانی تارانی كرد و لەگەڵ حەسەن روحانی سەرۆك كۆماری ئێران كۆ بووەوە، كە لەسەر دروستكردنی ئەو پرۆژەیە رێككەوتن بۆ ئەوەی بازرگانیی نێوان هەردوولا زیاد بكەن.
Your Comment