هێڵی ئاسنین لە نێوان عێراق و ئێران چێ دەکرێت/ ڕێژەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە دەروازەی مێهرانەوە ئاشکرا دەکرێت

بەشی ئیلام- قاسم سلێمانی دەستكی، پارێزگاری ئیلام لە رۆژئاوای ئێران کۆبوونەوەیێکی لەگەڵ مەحموود عەبدولرەزاق پەرلەمانتاری عێراقی کردووە و باسی هێڵی ئاسنی نێوان عێراق و ئێران دەکات و جێگری بازرگانی و کانگا لە ئیلامیش ڕێژەی هەناردەکردن لە دەروازە سنوورییەکانی ئیلامەوە ئاشکرا دەکات.

کوردپرێس:

قاسم سلێمانی دەشتكی پارێزگاری ئیلام لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، بەرنامەیێک هەیە بۆ دروست­كردنی هێڵی ئاسنین لەنێوان شارەكانی عێراق ‌و ئێران.

ئەو پارێزگارە راشیگەیاند، پرۆژەكە پرۆژەیێكی ستراتیژی دەبێت ‌و تەواوی شارەكانی عێراق‌ و ئێران پێكەوە دەبەسرێنەوە، بەتایبەتی بەستنەوەی شاری نەجەف بەشارەكانی ئێرانەوە.

دەروازە سنوورییەکانی پارێزگای ئیلام یەک لە خاڵە بازرگانییە گرینگەکانی ئێرانە و سەعید شەریفی جێگری بازرگانی و کانگا لە پارێزگای ئیلام وتوویەتی لە سەرەتای ساڵی 97ی هەتاوییەوە بڕی 506 ملوێن دۆلار کاڵا لە دەروازەی سنووری مێهرانەوە هەناردە کراوە.

ئەمە لەكاتێكدایە ماوەی رابردوو بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق سەردانی تارانی كرد و لەگەڵ حەسەن روحانی سەرۆك كۆماری ئێران كۆ بووەوە، كە لەسەر دروستكردنی ئەو پرۆژەیە رێككەوتن بۆ ئەوەی بازرگانیی نێوان هەردوولا زیاد بكەن.

News Code 49900

Your Comment

You are replying to: .
captcha