سە‌ردانە‌کانى باڵیۆزى تورکیا بۆ کە‌رکووک خۆهە‌ڵقورتاندن لە‌ کاروبارى شارە‌کە‌یە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سە‌ردانە‌کە‌ى باڵیۆزى تورکیا لە‌ عێراق بۆ کە‌رکووک و ئامادە‌یى نیشاندانى وڵاتە‌کە‌ى بۆ نۆژە‌ن کردنە‌وە‌ى بازارى قە‌یسە‌رى کەرکووک، کاردانە‌وە‌ى لاى لایە‌ن و پێکەهاتە‌کانى کەرکووک دروست کردووە‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژى هە‌ینى، فاتیح یە‌ڵدزى، باڵیۆزى تورکیا لە‌ عێراق، سە‌ردانى شارى کەرکووکى کرد و ئامادە‌ى وڵاتە‌کە‌ى بۆ نۆژە‌ن کردنە‌وە‌ى بازارى قە‌یسە‌رى کەرکووک نیشاندا، کە‌ هە‌فتە‌ى ڕابردووه و بەهۆی ئاگرکە‌وتنە‌وە‌وە‌ تە‌واوى بازاڕە‌کە‌ سووتا.

ئە‌حمە‌د عە‌سکە‌رى، ئە‌ندامى لیستى برایە‌تى لە‌ ئە‌نجومە‌نى پارێزگاى کەرکووک، سە‌ردانە‌کانى باڵیۆزى تورکیا لە‌ عێراق بۆ کەرکووک بە‌ خۆهە‌ڵقورتاندن لە‌کاروبارى شارە‌کە‌ وە‌سف دە‌کات.

ئە‌حمە‌د عە‌سکە‌رى بە‌دە‌نگى ئە‌مە‌ریکاى ڕاگەیاند: "تورکیا خۆى بە‌ خاوە‌نى کەرکووک دە‌زانێت بۆیە‌ هێندە‌ خۆیان لە ‌مە‌سە‌لە‌کانى کەرکووک هە‌ڵدە‌قورتێنن".

یە‌کە‌م جار نییە‌ باڵیۆزى تورکیا لە‌ عێراق سە‌ردانى کەرکووک بکات، پێشتریش لە‌ ڕۆژى جە‌ژندا سە‌ردانى ئە‌و شارە‌ى کردووە‌ و شارە‌کە‌ى بە خاکى با و باپیرانى وە‌سف کردووە‌.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 49893

Your Comment

You are replying to: .
captcha