ئامادەم پێشێلكاریی دادگاكانی توركیا بخەمە ڕوو

بەشی تورکیا- سەڵاحەدین دەمیرتاش، ھاوسەرۆكی پێشووی پارتی دیموكراتی گەلان رایدەگەیێنێت: "دادگاكانی توركیا یاسا ناناسن و ئامادەم ھەموو ئەو پێشێلكارییانە بخەمە ڕوو، كە دادگاكان بەرامبەریان كردووم".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەمیرتاش لە تویتێكدا لە رێی پارێزەرەكانیەوە بڵاو كراوەتەوە ئاماژە بەوە دەكات: "ئەو دادگایانەی من دادگایی دەكەن، لە رۆژی یەكەمەوە بە راشكاوی دەڵێن كە یاساكان ناناسن، ئاخۆ دادگایێک یاساكان نەناسێت چۆن پێی دەگوترێت دادگا؟".

دەمیرتاش دەشڵێت: "دوای 12 رۆژی دیكە من دانیشتنی دادگاییم ھەیە، ئامادەم ھەموو ئەو پێشێلكارییانە بخەمە ڕوو كە دادگاكان بەرامبەر بە من و لە دۆسیەی دادگایی كردنم دا كردوویانە".

پێشتر دادگای باڵای توركیا رەتی كردبووەوە، بڕیارەكەی دادگای ئەورووپا جێبەجێ بكات و رایگەیاندبوو دەمیرتاش بە شێوەیێكی رێک و پێک بەشداریی لە دادگایی كردنەكانیدا نەكردووە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 49890

Your Comment

You are replying to: .
captcha