به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌لی مه‌هدی ئاماژه به پابه‌ندبوونی عێراق به سزاکانی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر ئێران ده‌کاته‌وه و ده‌ڵێت: ئه‌م پابه‌ندییه ده‌توانێت له ڕێگای بڕینی مامه‌ڵه‌ی بانکی له‌گه‌ڵ ئێران و ڕێگری له قاچاخی دراوی بیانی بۆ ناو وڵات ئه‌نجام بدرێت.
ناوبراو وتیشی: 90 له‌سه‌دی هاورده‌ی عێراق به بۆنه‌ی له‌ناوچوونی پیشه‌ی ناوخۆیی له ڕێگای ئێرانه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت.
عه‌لی مه‌هدی ڕوونیشی کرده‌وه: ئێستاکه ڕوانگه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراق دابین‌کردنی پێداویستییه‌کانی وزه له‌وان گاز و کاره‌بایه له وڵاتانی عه‌ره‌بستان و کوه‌یت.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی "بغداد الیوم"
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment