به‌رهه‌م ساڵح و نووری مالیكی كۆ بوونه‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆک كۆماری عێراق له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا گفتوگۆیان كرد له‌باره‌ی دوایین گۆڕانكارییه‌كانی په‌یوه‌ست به‌ هه‌ر دوو ئاستی سیاسی و ئه‌منی له‌ وڵاتدا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی هه‌ینی 30ی تشرینی دووهه‌می 2018 نووسینگه‌ی به‌رهه‌م ساڵح له‌ ڕێگای ڕاگه‌یێندراوێکه‌وه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد که سه‌رۆک کۆماری عێراق پێشوازی کردوووه‌ له‌ نووری مالیکی سه‌رۆکی هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا و له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا به‌رهه‌م ساڵح ئاماژه‌ی كرد بۆ گرنگیی ته‌واوكردنی كابینه‌ی نوێ و كاركردنی جددی بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ماف و خواسته‌كانی هه‌موو هاووڵاتییان كه‌ بتوانێت له‌ ئارامی و پێشكه‌وتنی وڵات و ژیانێكی سه‌ربه‌رزانه‌ بۆ خه‌ڵكی خۆی ببینێته‌دی.

به‌رهه‌م ساڵح دووپاتیشی كرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ هه‌نگاو بنرێت به‌ره‌و قۆناغێكی نوێ كه‌ گونجاندن و پێكه‌وه‌ییی سیاسی له‌ نێوان لایه‌نه‌كاندا بێته‌ ئاراوه‌ به‌ مه‌به‌ستی دیاری كردن و ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر شیاوترین كه‌س بۆ جێبه‌جێ كردنی به‌رنامه‌ی حكوومه‌تی نوێ.

لای خۆیه‌وه‌ نووری مالیکی ئاماژه‌ی كرد بۆ پێویستی هاریكاریی و هه‌ماهه‌نگی له‌ نێوان فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی نوێ و هه‌نگاونان به‌ره‌و پێشه‌وه‌ له‌پێناوی به‌هێزكردنی سیسته‌می دیموكراسی و پێشكه‌ش كردنی باشترین خزمه‌ت به‌ هاووڵاتییانی عێراق له‌ قۆناغی داهاتوودا.

سه‌رچاوه‌: خه‌ڵک

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 49867

Your Comment

You are replying to: .
captcha