پێشبینی دەکرێت لە حەفتەی داهاتوودا تورکیا گەشتەکانی بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی دەستپێبکاتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی رایدەگەیێنێت لەمیانی بەشداری كردنی وەفدێكی پارێزگای سلێمانی لە كۆبوونەوەی دەستەی گشتیی دەروازە سنورییەكانی عێراق، داوایان كردووە كە وەزارەتی دەرەوەی عێراق بە فەرمی داوا لە توركیا بكات گەشتەكانی بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەستپێبكاتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەمید سالار عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی بە رادیۆی نەوای راگەیاند: لەسەر راسپاردەی جێگری سەرۆكی حكوومەتی هەرێم سەردانی بەغدایان كردووە بۆ بەشداری كردن لە كۆبونەوەی دەستەی گشتی دەروازە سنورییەكانی عێراق، لەمیانی ئەو كۆبونەوەیەدا سەرجەم ئامادەبووان داوایان كردوە كە وەزارەتی دەرەوەی عێراق بە نووسراوی فەرمی بەناوی حكوومەتی فیدراڵییەوە داوا لە توركیا بكات گەمارۆی گەشتە نێودەوڵەتییەكانی لەسەر فڕۆكەخانەی سلێمانی هەڵبگرێت.

بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد چاوەڕوان دەكرێت لە هەفتەی داهاتوودا، وەزارەتی دەرەوەی حكوومەتی فیدراڵ بەفەرمی داوا لە توركیا بكات جارێكی دیكە گەشتەكانی بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەستپێبكاتەوە و پێشبینیش دەكرێت گەشتەكان دەستپێبكەنەوە و دۆخەكە ئاسایی ببێتەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 49862

Your Comment

You are replying to: .
captcha