بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە دیدارەکەدا گۆڕانکارییە سیاسییەکان و بابهتی تەواو کردنی پێکهێنانی کابینەی حکوومەت تاوتوێ کرا، ههروهها ئهوه دووپات کرایەوە کە پێویستە ئەو دۆسێیە یەکلایی بکرێتەوە تاوەکوو دەست بکرێت بە بونیادنانی دامەزراوەکانی دەوڵەت و بایەخ بدرێت بە گەشەپێدانی ئابووری نیشتمانی و بەدیهاتنی داواکارییەکانی هاوڵاتییان لەسەرتاسەری وڵاتدا.
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا دووپات کرایەوە، کە پێویستە گرژیی و ئاڵۆزییە سیاسییەکانی ئێستا بە دیالۆگ و لهیهكگەیشتنی نیشتمانی یەکلایی بکرێنەوە لەڕێی دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو و لابردنی کۆسپ و لەمپەرەکانی بەردەم پرۆسەی سیاسی لە وڵاتدا.
هاوکات لە دیدارەکەدا گفتوگۆ کرا، سەبارەت بە بایەخی دامەزراوەی حەشدی شەعبی و بەرز نرخاندنی قوربانیدانەکانیان له بهگژاچوونهوهی تیرۆر، جەختیش کرایەوە کە یاسای حەشد بە تەواوەتی جێبەجێ بکرێت و رێوشوێن دابنرێت بۆ لابردنی کۆسپەکان و هەوڵبدرێت پێگەی ئەو هێزە لە نێو سیستمی بەرگریی نیشتمانیدا رێکبخرێت، بۆئەوەی رێگری بکرێت سەر بە حزبەکان بێت، و جەخت لەسەر ئەوە کرایەوە کە چەک تەنیا لە دەستی دەوڵەتدا بێت.
سەرچاوە: سوومریە نیووز
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment