بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە دیدارەکەدا لە میانەی گفتوگۆ کردن لە بارەی رێوشوێنەکانی هاریکاریی لە نێوان عێراق و بانکی نێودەوڵەتیدا، سەرۆک کۆماری عێراق ئاماژەی کرد بۆ گرنگی پشتیوانی کردنی بانکی نێودەوڵەتی لە پرۆژەکانی پەرەپێدانی کۆمەڵایەتی و ئابووری لە عێراق و بە ئاکام گەیاندنی چاکسازی گونجاو و بنبڕکردنی گەندەڵی.
بەرهەم ساڵح لە بەشێکی تری وتەکانیدا دووپاتی کردەوە بەدیهێنانی جێگیربوونی دارایی و باری نەختینەیی و دراو و ئابووری لە عێراقدا نەک هەر بە تەنیا ئامانجێکە، بەڵکوو بناغەی ئۆقرەیی سیاسی و پرۆژەیێکی ستراتیژی گرنگە بۆ پەرەپێدانی بەردەوام و درێژخایەن، هەروەها بۆ گەشەسەندنی مەدەنی لە وڵاتدا.
لای خۆیەوە سەرۆکی وەفدی بانکی نێودەوڵەتی روونی کردەووە کە بانکی نێودەوڵەتی بەنیازە پشتیوانیی ئابووریی عێراق بکات بەو جۆرەی کە پێویستە، هاوکات کاریش دەکات بۆ پشتگیری کردنی هاوبهشی لەگەڵ دامەزراوە داراییەکانی عێراق لە رێی فراوان کردنی رووبەرەکانی هاریکاریی و پشت بەستن بە وەبەرهێنانێکی باشتر لە بوارەکانی وزە و سەرچاوە و دەرامەتەکانی تردا.
سەرچاوە: مەوازین نیووز
کۆدی هەواڵنێر: 60133
Your Comment