باڵوێزى هندستان له ‌عێراق: ڕاستەوخۆ نه‌وتى هه‌رێمى کوردستان ده‌کڕین

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ شاندێکى کۆمپانیا بازرگانیه‌کانى هیندستان که‌ له‌ 25 کۆمپانیا پێکهاتوون، له‌گه‌ڵ یه‌کێتیى ژووره‌ بازرگانى و پیشه‌سازیه‌کانى هه‌رێمى کوردستان کۆبوونه‌وه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، برادیب سینغ باڵیۆزى هیندستان له‌ عێراق رایگه‌یاند: "پێشتر راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ عێراق مامه‌ڵه‌ى بازرگانیان کردووه‌، به‌ڵام له‌مه‌ودوا راسته‌وخۆ ئه‌و مامه‌ڵه‌یه‌ له‌گه‌ڵ هه‌رێمى کوردستانیش ده‌که‌ن و شاندێکى بازرگانى هیندستانیش چوار رۆژه‌ له‌ عێراقه‌ به‌ مه‌به‌ستى ئه‌نجام دانى گرێبه‌ستى لێکتێگه‌یشتنى بارزگانى له‌ سه‌رجه‌م بواره‌کان".

ناوبراو هه‌روه‌ها وتیشى" له‌ داهاتوودا نه‌وتى هه‌رێمى کوردستانیش ده‌کڕین و بۆ هیندستانى ده‌نێرین".

هاوکات، دارا جه‌لیل، سه‌رۆکى یه‌کێتیى ژووره‌ بازرگانى و پیشه‌سازیه‌کانى هه‌رێمى کوردستان له‌ کۆنگره‌یێکى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند له‌ مانگى داهاتوودا رێککه‌وتنى بازرگانى له‌گه‌ڵ چه‌ند کۆمپانیایێکى هیندستان ئه‌نجام ده‌ده‌ن و دیدارى بازرگانى ئه‌مڕۆش بۆ گه‌شه‌پێدانى که‌رتى ئاڵوگۆڕى بازرگانى بووه‌.

سەرچاوە: میدیاکانی هەرێمی کوردستان

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 49857

Your Comment

You are replying to: .
captcha