بەپێی هەواڵی کوردپرێس، برادیب سینغ باڵیۆزى هیندستان له عێراق رایگه‌یاند: "پێشتر راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ عێراق مامه‌ڵه‌ى بازرگانیان کردووه، به‌ڵام له‌مه‌ودوا راسته‌وخۆ ئه‌و مامه‌ڵه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌رێمى کوردستانیش ده‌که‌ن و شاندێکى بازرگانى هیندستانیش چوار رۆژه له عێراقه به مه‌به‌ستى ئه‌نجام دانى گرێبه‌ستى لێکتێگه‌یشتنى بارزگانى له سه‌رجه‌م بواره‌کان".
ناوبراو هه‌روه‌ها وتیشى" له داهاتوودا نه‌وتى هه‌رێمى کوردستانیش ده‌کڕین و بۆ هیندستانى ده‌نێرین".
هاوکات، دارا جه‌لیل، سه‌رۆکى یه‌کێتیى ژووره بازرگانى و پیشه‌سازیه‌کانى هه‌رێمى کوردستان له کۆنگره‌یێکى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند له مانگى داهاتوودا رێککه‌وتنى بازرگانى له‌گه‌ڵ چه‌ند کۆمپانیایێکى هیندستان ئه‌نجام ده‌ده‌ن و دیدارى بازرگانى ئه‌مڕۆش بۆ گه‌شه‌پێدانى که‌رتى ئاڵوگۆڕى بازرگانى بووه.
سەرچاوە: میدیاکانی هەرێمی کوردستان
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment