بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەزگای دەستپاکی عێراق ئەمڕۆ پـێنجشەممە ڕایگەیاند هەرسێ تاوانبار هەڵهاتوون و دادگا بەبێ ئامادەبوونیان بڕیارەکەی داوە بەپـێی ماددەی 340 لە یاساکانی سزادانی عێراق کە هەریەکەیان بۆ ماوەی 7 ساڵ زیندانی بکرێن و دەست بگیرێت بەسەر سەروەت و سامانیان.
بەپـێی دەزگای دەستپاکی بە بەهای 14 ملیۆن و 300 هەزار دۆلار زیانیان بە دەوڵەت گەیاندووە لە ڕێگەی دوو گرێبەستەوە کە یەکێکیان بۆ دابین کردنی برنج بووە.
جێی ئاماژەیە ئەمە دووەم وەزیری بازرگانیی عێراقە بە تاوانی گەندەڵی بڕیاری زیندانی کردنی بۆ دەربچێت. پـێشتر فەلاح ئەلسودانی سەر بە پارتی دەعوە حوکمی 21 ساڵ زیندانی درا. دواتر لەسەر داوای عێراق، پـۆلیسی نێودەوڵەتی لە مانگی نۆ لە بەیرووت دەسـتگیری کرد و ڕادەستی عێراقی کردەوە.
سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment