بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فورات ئیپئۆزدەمیر، پارێزەری دەمیرتاش رایگەیاند: بەهۆی بەکارهێنانی دەسەڵاتەکانیان بەشێوەیێکی خراپ، سکاڵایان لەسەر دەستەی 26ـەمین دادگای سزا قورسەکانی ئیستەنبووڵ تۆمار کردووە.
دوای بڕیاری دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا کە داوای ئازادکردنی سەلاحەدین دەمیرتاشی کرد پارێزەرانی دەمیرتاش بۆ جێبەجێ کردنی بڕیارەکە سەردانی دادگایان کرد.
لە کاتێکدا دادگا تاوەکوو ئێستا وەڵامی داواکاری پارێزەرانی دەمیرتاشی نەداوەتەوە، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند: "پابەندنابن بە بڕیارەکەی دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا".
دوای لێدوانەکەی ئەردۆغان دادگای تێهەڵچوونەوە دۆسیەیێکی جیاوازی دەمیرتاشی خستەپێش، کە تێیدا سزای زیندانی کردنی بەسەردا دەسەپێنێت.
ئەگەر دادگای تێهەڵچوونەوە لەسەر ئەو دۆسیەیەی دەمیرتاش بڕیار بدات، ئەوا بەهۆی جێبەجێ کردنی سزای چوار ساڵ و هەشت مانگ زیندانی کردن، دەمیرتاش ساڵێک و شەش مانگی دیکە لە زینداندا دەمێنێتەوە و ئەوەش رێگر دەبێت لە بەردەم جێبەجێ کردنی بڕیاری دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا کە داوای ئازاد کردنی دەکات.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment