باڵیۆزی ئه‌مریكا ده‌ستخۆشی له‌ حكوومه‌تی عێراق و هه‌رێم ده‌كات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- باڵیۆزی ئه‌مریكا ده‌ستخۆشی له‌ حكوومه‌تی عێراق و حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان ده‌كات به ‌بۆنه‌ی كردنه‌وه‌ی ڕێگای به‌تنایا له‌م دواییانه‌دا كه‌ ھه‌نگاوێكی گرنگه‌ له‌ یارمه‌تیدانی بووژاندنه‌وه‌ی به‌تنایا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی 25ی تشرینی دووهه‌می 2018 باڵیۆز ده‌گلا‌س سیلیمان و كونسووڵی گشتیی ستیڤن فه‌یگن و نوێنه‌ری تایبه‌ت بۆ پرۆگرامه‌كانی ھاوكاریكردنی كه‌مینه‌كان ماكس پریمۆراک سه‌ردانی به‌تنایایان كرد بۆ له‌ نزیكه‌وه‌ بینیی ئه‌و وێرانكارییه‌ی له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ ئه‌نجام دراوه‌ و ھه‌روه‌ھا بۆ دووپات كردنه‌وه‌ی پابه‌ندیی ئه‌مریكا بۆ پشتیوانی كردنی كه‌مینه‌ ئایینی و نه‌ژادییه‌كانی عێراق.

پرۆگرامه‌كانی ھاوكاریی ئه‌مه‌ریكا له‌ شارۆچكه‌كه‌ و ناوچه‌كه‌ كار ده‌كه‌ن و ھه‌روه‌ھا ئه‌مه‌ریكا پابه‌نده‌ به‌ ھاوشانی كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه‌ی كاریگه‌ر بوون به‌ داعش بۆ ڕێگه‌دان به ‌گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌سه‌لامه‌تیان و له‌ كۆتاییدا ئاژانسی ئه‌مریكی بۆ گه‌شه‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تی پشتیوانی له‌ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تاییی كوڕان و كچانی به‌تنایا و قوتابخانه‌ی دواناوه‌ندی كوڕان و بنكه‌ی ته‌ندروستی كرد و ھه‌روه‌ھا كه‌لوپه‌ل و پێداویستی دابین ده‌كات و پاره‌ بۆ چاككردنه‌وه‌ی تۆڕی ئاو و كاره‌با دابین ده‌كات.

ئاژانسی ئه‌مریكی بۆ گه‌شه‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تی پشتیوانی له‌ ڕێكخراوی ریلیف ده‌كات بۆ دابین كردنی كۆمه‌كی مرۆیی له‌ ته‌لكێف و یامه‌تیدانی ئه‌و خانه‌وادانه‌ی له‌ به‌تنایا ڕایان كردوووه ‌و ئاواره‌ بوون و ھه‌روه‌ھا پێویستییه‌ مرۆییه‌كان بۆ ئه‌و خانه‌وادانه‌ دابین ده‌كات ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه‌.

ئاژانسی ئه‌مریكی بۆ گه‌شه‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تی ھه‌روه‌ھا پشتیوانیی بۆنه‌یێكی ھاوسۆزی كۆمه‌ڵگایی كرد له‌ به‌تنایا له‌ مانگی تشرینی دووه‌م و ھه‌روه‌ھا ئه‌و چالاكییانه‌ ده‌ستنیشان ده‌كات كه‌ پشتیوانی زیاتری بووژاندنه‌وه‌ ده‌كه‌ن.

كۆمه‌كی داراییی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا خه‌ڵكی خۆجێیی ده‌خاته‌ سه‌ر كار بۆ پاككردنه‌وه‌ی خانوو و دووكانه‌كان و ھه‌روه‌ھا كۆمه‌كی دارایی دابین ده‌كات بۆ دووباره‌ كردنه‌وه‌ بزنس و دروست كردنی جووڵه‌ی داھاتی دروستكه‌ر.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ ھه‌روه‌ھا پشتیوانی 10 تیم ده‌كات بۆ پاككردنه‌وه‌ی ته‌قه‌مه‌نی پاشماوه‌ی شه‌ڕ و ھۆشیاركردنه‌وه‌ له‌سه‌ر مه‌ترسییه‌كان له‌ ناوچه‌كه‌دا به‌ به‌تنایاشه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: PUK media

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 49844

Your Comment

You are replying to: .
captcha