عێراق له‌ هه‌نارده‌ی گازی سروشتیی ئێران بێبه‌ش ده‌بێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- عێراق له‌ هه‌نارده‌ی گازی سروشتیی ئێران بێبه‌ش ده‌بێت ئه‌ویش به‌ بۆنه‌ی ئه‌و زیانانه‌ی که‌ به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌که‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوووه‌وه‌ به‌ر بۆریی گازی گواستنه‌وه‌ که‌وتوووه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ (28ی تشرینی دووه‌می 2018) وه‌زاره‌تی کاره‌بای عێراق له‌ به‌یاننامه‌یێکدا ڕایگه‌یاند: عێراق له‌ هه‌نارده‌ی گازی سروشتیی ئێران بێبه‌ش ده‌بێت و ئه‌و ڕاگرتنه‌ تۆڕی کاره‌بای عێراق بێبه‌ش ده‌کات له‌ دوو هه‌زار و 500 مێگاوات کاره‌با چوونکه‌ عێراق به‌ شێوه‌یێکی به‌رچاو پشت به‌ گازی ئێرانی ده‌به‌ستێت بۆ کارپێکردنی وێستگه‌کانی کاره‌با.

وه‌زاره‌تی کاره‌با ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردوووه‌ که‌ هێڵی بۆریی گواستنه‌وه‌ی گازی ئێران ڕووبه‌ڕووی زیان بوووه‌ته‌وه‌ که‌ سووته‌مه‌نی بۆ هه‌ر دوو وێستگه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدا و وێستگه‌یێکی ڕۆژهه‌ڵاتی پارێزگای دیاله‌ی نزیک به‌ سنووری ئێران دابین ده‌کات و بۆ قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی ئه‌و که‌موکورتییه‌ش وه‌زاره‌تی کاره‌با کار له‌سه‌ر ناردنی سووته‌مه‌نی ده‌کات بۆ به‌رده‌وامبوون له‌ کارکردن.

وه‌زاره‌تی کاره‌بای عێراق ڕوونیشی کردوووه‌ته‌وه‌: به‌ هۆکاری ئه‌و کێشه‌یه‌ پێویسته‌ پارێزگای به‌غدا و دیاله‌ چاوه‌ڕوانی ئه‌گه‌ری پچڕان و که‌مبوونه‌وه‌ی کاره‌بای نیشتمانی بکه‌ن.

ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران، لێپرسراوانی وه‌زاره‌تی کاره‌بای عێراقیان ئاگادار کردوووه‌ته‌وه‌ دوای چاککردنه‌وه‌ی زیانه‌کان له‌ چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا دووباره‌ ده‌ست به‌ ناردنه‌وه‌ی گازی سروشتی ده‌کرێته‌وه‌ که‌ له‌ ئێستادا له‌ ناو خاکی ئێراندا سه‌رقاڵی چاککردنه‌وه‌ین.

حکوومه‌تی عێراق له‌ مانگی حوزه‌یرانی ساڵی 2017 ده‌ستی کردوووه‌ به‌ هاورده‌کردنی گازی سروشتی له‌ ئێرانه‌وه‌ که‌ ڕۆژانه‌ بڕی 14 ملیۆن مه‌تری سێجا گاز له‌و وڵاته‌وه‌ هاورده‌ ده‌کات بۆ کارپێکردنی وێستگه‌کانی به‌رهه‌مهێنانی کاره‌با و ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتوووه‌کانی ئه‌مریکا له‌م مانگه‌دا ڕایان‌گه‌یاند که‌ حکوومه‌تی عێراق بۆی هه‌یه‌ تا ٤٥ ڕۆژی دیکه‌ گازی سروشتی له‌ ئێرانه‌وه‌ هاورده‌ بکات، به‌و مه‌رجه‌ی پاره‌ی ئه‌و خزمه‌تگوزارییه‌ به‌ دۆلار نه‌داته‌ ئێران.

شایانی باسه‌؛ ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی ڕابردوو 25ی تشرینی دووه‌م، ناوچه‌کانی خۆرئاوای ئێران به‌تایبه‌ت ناوچه‌ی سه‌رپێڵی زه‌هاو له‌ پارێزگای کرماشان ڕووبه‌ڕووی بوومه‌له‌رزه‌یێک بوویه‌وه‌ که‌ گوڕه‌که‌ی 6.5 پله‌ بوو به‌ پێوه‌ری ڕێخته‌ر که‌ به‌هۆیه‌وه‌ سه‌دان که‌س بریندار بوون.

سه‌رچاوه‌: ئێن ئاڕتی

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 49843

Your Comment

You are replying to: .
captcha