به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌ندامێکی ژووری بازرگانیی سلێمانی له‌باره‌ی سیانزه‌یه‌مین پێشانگای نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانی ده‌ڵێت: سه‌ردانکه‌رانی پێشانگاکه ڕۆژانه نزیکه‌ی چل ھه‌زار که‌س بوووه و له ڕووی ئابوورییه‌وه سوودێکی زۆری ھه‌بوووه.
به‌شێک له ھاووڵاتییان و بازرگانانیش ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌که‌ن ئه‌و به‌رھه‌م و کاڵایانه‌ی که بوونیان ھه‌بوووه به شێوازێک نه‌بوووه که سه‌رنجی بازرگانان ڕابکێشێت به جۆرێک بتوانن له‌گه‌ڵ ئه‌و کۆمپانیایانه گرێبه‌ست ئه‌نجام بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی کاری کڕین و فرۆشتنیان له‌گه‌ڵ بکه‌ن.
ڕێکخه‌رانی پێشانگاکه‌ش ده‌ڵێن: گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ زیاتر له‌گه‌ڵ ١٠ کۆمپانیادا کردوووه و ڕه‌زامه‌ندییان ده‌ربڕیوه بۆ به‌شداری کردنی به‌رھه‌مه‌کانیان له پێشانگاکه‌دا، ھه‌روه‌ک له ھه‌وڵی فراوان کردنی پێشانگاکه‌دان بۆ ئه‌وه‌ی له ساڵانی ئاینده‌دا جیاوازتر به ڕووی ھاووڵاتییان و بازرگاناندا بکرێته‌وه.
له ساڵی ٢٠٠٦ه‌وه پێشانگای نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانی له ناوچه‌ی تاسڵوجه‌ی سلێمانی به به‌شداریی چه‌ندین کۆمپانیای ناوخۆیی و بیانی به‌ڕێوه ده‌چێت و ئه‌مساڵیش ژماره‌یێک کۆمپانیای ناوخۆیی و چین و تورکیا و ھیندستان و ئیمارات و چه‌ند وڵاتێکی‌تر به‌شدار بوون و نرخی شمه‌ک و کاڵاکانی خۆیان نمایش کرد.
سه‌رچاوه: ئێن ئاڕتی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment