سیانزه‌یه‌مین پێشانگای نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانی کۆتاییی به ‌کاره‌کانی ھێنا

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- دوای شه‌ش ڕۆژ به‌رده‌وامی له‌ نمایش کردنی زۆرێک له‌ به‌رھه‌م و کاڵا و شمه‌کی کۆمپانیا ناوخۆیی و بیانییه‌کان، سیانزه‌یه‌مین پێشانگای نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانی کۆتایی ھات که‌ ١٨٠ کۆمپانیای بیانی و ناوخۆیی به‌شدارییان تیادا کردبوو.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌ندامێکی ژووری بازرگانیی سلێمانی له‌باره‌ی سیانزه‌یه‌مین پێشانگای نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانی ده‌ڵێت: سه‌ردانکه‌رانی پێشانگاکه‌ ڕۆژانه‌ نزیکه‌ی چل ھه‌زار که‌س بوووه‌ و له‌ ڕووی ئابوورییه‌وه‌ سوودێکی زۆری ھه‌بوووه‌.

به‌شێک له‌ ھاووڵاتییان و بازرگانانیش ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌که‌ن ئه‌و به‌رھه‌م و کاڵایانه‌ی که‌ بوونیان ھه‌بوووه‌ به ‌شێوازێک نه‌بوووه‌ که‌ سه‌رنجی بازرگانان ڕابکێشێت به‌ جۆرێک بتوانن له‌گه‌ڵ ئه‌و کۆمپانیایانه‌ گرێبه‌ست ئه‌نجام بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی کاری کڕین و فرۆشتنیان له‌گه‌ڵ بکه‌ن.

ڕێکخه‌رانی پێشانگاکه‌ش ده‌ڵێن: گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ زیاتر له‌گه‌ڵ ١٠ کۆمپانیادا کردوووه‌ و ڕه‌زامه‌ندییان ده‌ربڕیوه‌ بۆ به‌شداری کردنی به‌رھه‌مه‌کانیان له‌ پێشانگاکه‌دا، ھه‌روه‌ک له‌ ھه‌وڵی فراوان کردنی پێشانگاکه‌دان بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ساڵانی ئاینده‌دا جیاوازتر به ڕووی ھاووڵاتییان و بازرگاناندا بکرێته‌وه‌.

له‌ ساڵی ٢٠٠٦ه‌وه‌ پێشانگای نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانی له‌ ناوچه‌ی تاسڵوجه‌ی سلێمانی به‌ به‌شداریی چه‌ندین کۆمپانیای ناوخۆیی و بیانی به‌ڕێوه ‌ده‌چێت و ئه‌مساڵیش ژماره‌یێک کۆمپانیای ناوخۆیی و چین و تورکیا و ھیندستان و ئیمارات و چه‌ند وڵاتێکی‌تر به‌شدار بوون و نرخی شمه‌ک و کاڵاکانی خۆیان نمایش کرد.

سه‌رچاوه‌: ئێن ئاڕتی

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 49841

Your Comment

You are replying to: .
captcha