به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، چالاک موھه‌ندیس ئه‌ندامی جڤاتی نیشتیمانیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به SNNی ڕاگه‌یاند: به شێوه‌یێکی سه‌ره‌تایی وه‌ک بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان پێمان باش نییه که پۆستی سه‌رۆکایه‌تیی ھه‌رێم بوونی ھه‌بێت به‌ڵکوو ده‌مانه‌وێت سیسته‌مێکی په‌رله‌مانی بۆ ھه‌رێمی کوردستان جێبه‌جێ بکرێت.
به وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان پۆستی سه‌رۆکایه‌تیی ھه‌رێم پۆستێکی زیاده‌یه و بوونیشی سیسته‌مێکی خراپ و دیکتاتۆری دروست ده‌کات و ده‌شڵێت: "بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان پێی وایه نه‌بوونی باشتره."
چالاک موھه‌ندیس سه‌باره‌ت به پێداگریی لایه‌نه سیاسییه‌کان له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی ئه‌و پۆسته و ھه‌ڵبژاردنی له ناو ھاووڵاتییان ئاشکرای کرد: ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌کان جه‌خت له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆکایه‌تیی ھه‌رێم بکه‌نه‌وه و به پێویستی بزانن له کاتی خۆیدا قسه‌مان ده‌بێت به‌ڵام کاندیدمان نابێت بۆ ئه‌و پۆسته چوونکه له ڕاستیدا باوه‌ڕمان پێی نییه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment