به‌رهه‌م ساڵح و ئوسامه‌ نۆجه‌یفی کۆ بوونه‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رکۆماری عێراق له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی هاوپه‌یمانیی قه‌رار و شاندی یاوه‌ری کۆ بوویه‌وه‌ و له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا پێکهێنانی حکوومه‌تی نوێی عێراق خرایه‌ به‌ر باس و لێکدانه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی چوارشه‌ممه 28ی تشرینی دووهه‌می 2018 به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆککۆماری عێراق پێشوازی کرد له‌ ئۆسامه‌ نۆجه‌یفی سه‌رۆکی هاوپه‌یمانیی قه‌رار و شاندێکی یاوه‌ری.

له‌و کۆبونوه‌یه‌دا سه‌رۆککۆمار و سه‌رۆکی هاوپه‌یمانیی قه‌رار تاوتوێی پێشهاته‌ سیاسییه‌کانی ناوخۆی عێراق و ناوچه‌که‌یان کرد، هاوکات پێکهێنانی حکوومه‌تی نوێی عێراق بابه‌تێکی دیکه‌ی سه‌ره‌کیی گفتوگۆکه‌یان بوو.

له‌ به‌شێکی دیکه‌ی کۆبونه‌وه‌که‌دا باس له‌ باردودۆخی ئه‌منیی پارێزگای نه‌ینه‌وا کرا و لای خۆشیه‌وه‌ سه‌رۆککۆمار جه‌ختی له‌ یه‌کخستنی هه‌وڵی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ و پارته‌ سیاسییه‌کان کرد به‌ ئاراسته‌ی چاره‌سه‌رکردنی گیروگرفته‌کانی شاره‌که‌ و جێبه‌جێ کردنی خواستی دانیشتوانی ئه‌و شاره‌.

هاوکات هه‌ردوولا به‌ گرنگییه‌وه‌ باسیان له‌ ده‌ستوبردی پێکهێنانی کابینه‌ی نوێی حکوومه‌تی عێراق کرد له‌پێناو دروست کردنی حکوومه‌تێکی نیشتیمانی که‌ کار بۆ خۆشگوزه‌رانی و سه‌قامگیریی عێراق بکات.

سه‌رچاوه‌: خه‌ندان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 49834

Your Comment

You are replying to: .
captcha