به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی هه‌ینی 30ی تشرینی دووه‌می 2018 کۆبوونه‌وه‌ی لووتکه‌ی G20 ده‌ست پێده‌کات و گرنگترین ئه‌و سه‌رکردانه‌ی له لووتهکهکهدا به‌شدارن ئه‌مانه‌ن: دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆکی ئه‌مریکا، ڤیلادمیر پووتین سه‌رۆکی ڕووسیا، شی جینگ پینگ سه‌رۆکی چین، ئه‌نگێلا مێرکڵ ڕاوێژکاری ئه‌ڵمانیا، ئیمانوێل ماکرۆن سه‌رۆکی فه‌ڕه‌نسا و تیرێزا مه‌ی سه‌رۆکوه‌زیرانی به‌ریتانیا.
ئه‌و شه‌ش سه‌رۆک و سه‌رکرده‌یه له‌گه‌ڵ سه‌رکرده‌ی 13 وڵاتی دیکه‌ی ئه‌ندام له گرووپه‌که و 8 وڵاتی دیکه‌ی میوان له لووته‌که‌دا تاوتوێی سێ پرسی گرنگی هه‌نووکه‌ی جیهان ده‌که‌ن که ئه‌مانه‌ن: داهاتووی کار، دروست کردنی ژێرخانی په‌ره‌پێدان و ده‌ستپێوه‌گرتنی خۆراک.
لووتکه‌ی گرووپی 20 بۆ ئه‌مساڵ له کاتێکی هه‌ستیاردا به‌ڕێوه ده‌چێت به‌تایبه‌تیش که ڕووسیا و ئه‌مریکا له‌سه‌ر ڕێککه‌وتنی ئه‌تۆمی نێوانیان کێشه‌یان هه‌یه و واشنتۆن، مۆسکۆ به پێشێل کردنی ڕێککه‌وتنه‌که تۆمه‌تبار ده‌کات و هه‌ڕه‌شه‌ی کشانه‌وه له ڕێککه‌وتنه‌که ده‌کات و مۆسکۆش ده‌ڵێت به کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌م ڕێککه‌وتنه ئاسایشی جیهان ده‌که‌وێته مه‌ترسییه‌وه.
هه‌روه‌ها گرژییه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی نێوان مۆسکۆ و کیێڤیش په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان ڕۆژئاوا و ڕووسیای به‌ره‌و ناسه‌قامگیری زیاتر ده‌بات به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌م گرژیانه‌ش ڕووسیا و ئه‌مریکا بۆ هه‌بوونی جیهانێکی سه‌قامگیر پێویستیان به یه‌کدییه.
کۆنستانتین کۆساچێڤ سه‌رۆکی لیژنه‌ی کاروباری ده‌ره‌وه له ئه‌نجوومه‌نی فیدراڵی ڕووسیا ده‌ڵێت: "ئێمه پێویستمان به یه‌کدی هه‌یه بۆیه هیواخوازم زوو یا دره‌نگ ئێمه واز له‌وه بێنین پشت به په‌ره‌سه‌ندنه نێوخۆیییه‌کانی وڵاتانی دیکه ببه‌ستین به‌ڵکوو هه‌وڵ بده‌ین به‌یه‌که‌وه کار له‌سه‌ر ئه‌وه بکه‌ین که له ڕاستیدا چی له جیهاندا ده‌گوزه‌رێت".
یه‌کێک له‌و سه‌رکردانه‌ی یه‌که‌مجاره به‌شداری له لووتهکهکهدا ده‌کات محه‌ممه‌د بن سه‌لمان شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه‌یه و به‌شداری کردنه‌که‌شی له‌م لووتکه‌یه له کاتێکدایه هێشتا دۆسیه‌ی جه‌مال خاشقچی ڕۆژنامه‌ڤانی سعوودی یه‌کلایی نه‌بوووه‌ته‌وه.
گرووپی G20 نوێنه‌رایه‌تی زیاتر له 66%ی دانیشتوووانی جیهان ده‌کات و 75%ی بازرگانیی جیهان به ده‌ست ئه‌م 20 وڵاتانه‌وه‌یه، هاوکات چاوه‌ڕێ ده‌کرێت چه‌ندین کۆبوونه‌وه و ڕێککه‌وتنی دوو قۆڵی له نێوان سه‌رکرده‌کانی به‌شدار له‌م کۆبوونه‌وه‌یه ئه‌نجام بدرێن.
کۆبوونه‌وه‌که بۆ دوو ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت و یه‌که‌مین کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌م گرووپه‌یه که له باشووری ئه‌مریکا ئه‌نجام بدرێت.
سه‌رچاوه: ڕووداو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment