کوردپرێس: به‌پێی راگه‌یێندراوێكی فڕۆكسیۆنی گۆڕان، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه وه‌فدێکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له وته‌بێژی حکوومه‌ت و سکرتێری ئه‌نجومه‌ن و به‌ڕێوبه‌ری دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران سه‌ردانی فراکسیۆنی گۆڕانیان کرد، له کۆبونه‌وه‌كه‌دا ئه‌وله‌ویه‌تی حکوومه‌ت له کابینه‌ی ئاینده‌دا قسه و باسی لێ‌کرا.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا فراکسیۆنی گۆڕان، به‌رنامه‌ی خۆیان بۆ ساڵی یه‌که‌می په‌رله‌مانی ڕوون کرده‌وه، که چاره‌سه‌ری گرفتی مووچه و چاکسازی و ده‌رچوونی یاسای چاکسازی و به دامه‌زراوه‌یی کردنی که‌رتی نه‌وته.
به‌پێی راگه‌یێندراوه‌كه سه‌رۆکی فراکسیۆنی گۆڕان، روونی کردۆته‌وه كه ئه‌گه‌ر چاکسازیی جدی له داهات و خه‌رجیدا نه‌کرێت و نه‌وت به دامه‌زراوه‌یی نه‌کرێت، ئه‌م فۆرمه له حوکمڕانی ناتوانێت به‌رده‌وام بێت.
وتوشیه‌تی له هه‌موو بڕیارێکی سیاسی گۆڕانیشدا بۆ حکوومه‌تی ئاینده، ئێمه به‌پێی پێڕه‌وی ناوخۆ چاودێرێکی جدی کاروباری حکوومه‌ت ده‌بین.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یێندراوه‌كه وه‌فدی حکوومه‌تیش ئه‌و یاسا پێویستانه‌یان خستۆته ڕوو که له‌م خوله‌ی په‌رله‌ماندا گرنگه ده‌رچوێندرێت، فراکسیۆنی گۆڕانیش دڵنیاییان داوه له‌وه‌ی هه‌ر یاسایێک خزمه‌تی گشتی بکات پشتیوانی ده‌بن و کار بۆ ده‌رچواندنی ده‌که‌ن.
سەرچاوە: ماڵپەڕی ئاوێنە
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment