ئامادەین بۆ هەماهەنگى بەردەوام لەگەڵ ئۆپیک

بەشی جیهان- سەرۆکى ڕووسیا ئاماژە بەوە دەکات؛ پابەندى بەڵێنەکان بوون لەبارەى بەرهەمهێنانى نەوت و دەڵێت: "ئەگەر پێویست بکات هەماهەنگى لەگەڵ ئۆپیک دەکەن".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڤلادیمیر پوتنى سەرۆکى رووسیا، رایدەگەیێنێت؛ رووسیا و ئۆپیک (وڵاتانى بەرهەمهێنى نەوت)، بەتەواوەتى پابەند بوون بە بەڵێنەکانى رێژە و ئاستى بەرهەمهێنانى نەوت و دەڵێت: ئەو رێککەوتنانەى لە چوارچێوەى (ئۆپیک پڵەس) کراون، بەتەواوەتى جێبەجێ کراون.

پوتن ئەوەشى دووپات کردوەتەوە، رووسیا لە پەیوەندىی بەردەوامدایە لەگەڵ ئۆپیک و ئامادەیە بۆ درێژە دان بە هەماهەنگى نێوانیان هەر کاتێک پێویست بێت.

ئاماژەى بەوەش کردوە کە بەشێک لە وڵاتانى ئەندامى ئۆپیک پەیوەندى و هەماهەنگییان نییە، بەڵام هەمووان ئاگادارن کە رووسیا کارى لەگەڵ وڵاتانى ئەندامى ئۆپیک کردووە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 49825

Your Comment

You are replying to: .
captcha