به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هێزه‌ر ناوێرت گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له کۆنفرانسی ڕۆژنامه‌ڤانی هه‌فتانه‌یدا سه‌باره‌ت به سه‌ردانه‌که‌ی بارزانی بۆ به‌غدا و نه‌جه‌ف و کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی سیاسیی عێراق گوتی: "واشنتۆن هه‌میشه هانی هه‌ر دوو حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و عێراق ده‌دات که له‌گه‌ڵ یه‌ک کۆ ببنه‌وه، به‌یه‌که‌وه دابنیشن و گفتوگۆ بکه‌ن بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان.
هێزه‌ر ناوێرت ڕاشی‌گه‌یاند: "ئێمه هه‌میشه هانی هه‌ر دوو حکوومه‌تی کوردستان و عێراق ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆیێکی بونیاتنه‌رانه له‌گه‌ڵ یه‌کتر ئه‌نجام بده‌ن".
ناوبراو له‌باره‌ی فرۆشتنی نه‌وتی که‌رکووک له ڕێگه‌ی بۆری نه‌وتی هه‌رێمی کوردستانه‌وه گوتیشی: "من پێموایه عێراق ڕۆڵێکی گرنگ و هه‌روه‌ها پێویسته ڕۆڵیکی گرنگیشی هه‌بێت له بازاڕه‌کانی نه‌وتی جیهاندا بۆیه ئه‌وه شتێکه که ئێمه به به‌رده‌وامی چاومان له‌سه‌ری ده‌بێت".
ئه‌مه له كاتێكدایه مه‌سعوود بارزانی دوای زیاتر له ساڵێک له ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی له 25ی ئه‌یلوولی 2017 سه‌ردانی به‌غدای كرد كه پێشتر به‌هۆی ئه‌و هه‌وڵه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق تێكچووبوو و به‌شێک له میدیاكان باسیان له‌وه ده‌كرد سه‌ردانه‌كه‌ی بارزانی له‌سه‌ر داوای ئه‌مریكا بوووه.
له سه‌ردانه‌که‌یدا مه‌سعوود بارزانی له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، محه‌ممه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، هادی عامری سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی فه‌تح، عه‌ممار حه‌کیم سه‌رۆکی ڕه‌وتی حیکمه، نووری مالیكی سه‌رۆكی كوتله‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا، فالح فه‌یاز سه‌رۆكی لیستی عه‌تا، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆکی کوتله‌ی نه‌سر، ساڵح موتڵه‌گ و ئه‌ندامانی کوتله‌ی جه‌بهه‌ی عێراقی بۆ حیواری وه‌ته‌نی و چه‌ند لایه‌نێکی دیکه کۆ بوووه‌وه و ڕۆژی هه‌ینیش له نه‌جه‌ف چاوی که‌وت به موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در.
دوای سه‌ردانه‌که‌ی به‌غدا، مه‌سعوود بارزانی سه‌ردانی ئیمارات و كوه‌یتی کرد و له‌گه‌ڵ ئه‌میر و گه‌وره به‌رپرسانی ئه‌و دوو وڵاته‌ش کۆ بوووه‌وه و ڕۆژی سێشه‌ممه 27-11-2018 له ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێره‌وه گه‌ڕایه‌وه هه‌رێمی كوردستان.
مه‌سروور بارزانی ڕاوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و ئازاد به‌رواری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی یاوه‌ری مه‌سعوود بارزانی بوون.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment