به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فازڵ به‌شاره‌تی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی پارتی به SNNی ڕاگه‌یاند: "له ئێستادا بارودۆخی سیاسی گۆڕاوه و كابینه‌ی ئه‌مجاره‌ی حكوومه‌تیش جیاواز ده‌بێت له‌گه‌ڵ كابینه‌ی ڕابردوو به جۆرێک كابینه‌ی بنكه‌فراوان و حكوومه‌تی (50+50) نامێنێت".
ناوبراو وتیشی: "قه‌یرانی گه‌وره‌ی ئابووری و شه‌ڕی گه‌وره‌ی تیرۆریستانی داعش نه‌ماوه، جگه له‌وانه‌ش له كابینه‌ی هه‌شته‌مدا ئاڵۆزییێكی ئێجگار گه‌وره‌مان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی ناوه‌ند هه‌بوو، ئێستا له‌گه‌ڵ به‌غدا په‌یوه‌ندییه‌كانمان به‌ره‌و هێوربوونه‌وه و ئاسایی بوونه‌وه ده‌چێت".
سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ی پارتی جه‌خت ده‌كاته‌وه: "پرۆگرامی كار و به‌رنامه‌ی ئه‌مجاره‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم و پارتی جیاواز ده‌بێت".
فازڵ به‌شاره‌تی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: "په‌یامی ڕوونی پارتی بۆ لایه‌نه‌كان، كوردستانێكی به‌هێز و دروست كردنی ئیدارهیێكی به‌هێزی حوكمڕانیه كه جێگه‌ی ئومێد و دڵنیاییی خه‌ڵک و لایه‌نه سیاسییه‌كان بێت، یه‌کێک له خاڵه سه‌ره‌كییه‌كانیش یه‌كخستنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌یه كه گرنگییێكی مێژوویی ده‌بێت".
به‌شاره‌تی داوا ده‌كات "هاووڵاتییان و میدیا و لایه‌نه‌كانیش په‌له‌یان نه‌بێت له‌وه‌ی حكوومه‌ت زوو پێكبهێندرێت به‌ڵكوو پێداگری بكه‌ن كه حكوومه‌تی تۆكمه و له‌سه‌ر ده‌ستێكی خێر پێكبهێندرێت".
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment