کوردپرێس:
سەید حوسێن عەلی مووسەوی قایمقامی شاری دیلوڕان لەو بارەیەوە بە هەواڵنێرانی ڕاگەیاند: قۆناغی یەکەمی پڕۆژەی جووت ساید کردنی جادەی نێوان دێلوڕان بۆ مێهران دەستی پێکردووە و پێشبینی دەکرێت تا ساڵی 1400 ئەو پڕۆژەیە کۆتایی بێت.
ناوبراو گوتیشی جادەی نێوان مێهران بۆ دیلوڕان یەک جادە هەرەگرینگەکان ئەوەش لەبەر ئەوەی ساڵانە زیارەتکار و گەشتیارێکی ئیجگار زۆر لەو میحوەرەوە بەرەو عێراق و شوێنە پیرۆزەکانی ئەو وڵاتە سەفەر دەکەن.
قایمقامی شاری دێلوڕان زیادیشی کرد: قۆناغی یەکەمی جادە جووت سایدەکە ئامادە کراوە و بۆ تەواو کردنی قۆناغی دووهەمی ئەو پڕۆژەیە بڕی 40 ملیار تمەن پارە تەرخان کراوە کە درێژاییی ئەو قۆناغە دەگاتە 20 کیلۆمەتر جادەی جووت ساید.
Your Comment